riklam

كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین

کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22
رۆژنامەی کوردستان PUKMEDIA

رۆژنامەی کوردستان

كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بەبۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت:" بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی ئازادیی میدیا و ڕوماڵكردنی ڕەوا و پرۆفیشناڵانە و بێلایەنی و جێبەجێكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان".

 

لە هەرێمی كوردستان یادی 126 ساڵەی دەرچواندنی یەكەمین رۆژنامەی كوردی بە ناوی (كوردستان) كرایەوە كە لە 22/4/1898 لەسەر دەستی میقداد مەدحەت بەدرخان دەرچوە و بەرۆژی رۆژنامەگەری كوردی دیاریكراوە و ساڵانە ئەو یادە دەكرێتەوە.

 

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە پەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پەیامێكی بەو بۆنەیەوە راگەیاند و دەڵێت:" ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی بەرزڕادەگرین" و وتەیەكی سەرۆك جۆ بایدن دەكاتە دەستپێكی پەیامەكەی كە دەڵێت:" پێویستە هەمووان بەردەوامبین لە پشتیوانیكردنی ڕاگەیاندنێكی ئازاد كە لایەنێكی بنەڕەتیی حوكمڕانیە دیموكراتیەكەمان و هەموو حكومڕانیە دیموكراتیەكانی تری جیهانە".

"ئەو ڕۆژنامەوانانە سەربەرز دەبینین كە لە بارودۆخی مەترسیداردا كاردەكەن و سوپاسیان دەكەین بۆ گەیاندنی ڕاستیەكان پێمان و ڕۆژنامەوانان پێویستە بتوانن كاری خۆیان بكەن بەبێ ترس لە جیاكاری لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی و هەراسانكردن و دەستگیكردنی هەڕەمەكیانە"، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە پەیەیامەكەیدا وادەڵێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket