riklam

هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد

پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19
فەرماندە حەسەن PUKMEDIA

فەرماندە حەسەن

پرسەنامە و هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و فەرماندە حەسەن ئەحمەد ئیسماعیل.

 

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ...

 

‎کۆچی دوایی هەڤاڵ حەسەن ئەحمەد ئیسماعیل، ناسراو بە (مام  حەسەن شیرەیی) پێشمەرگەی قارەمان و فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات، لەدڵەوە نیگەرانیكردم.

 

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

 

‎مام حەسەن تێكۆشەرێكی دڵسۆز و بەئەمەكی دیاری دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی بوو، وەك فەرماندەیەك هەمیشە لەخزمەت خاكی كوردستان و ریزەكانی یەكێتیدا بوو. بنەماڵەكەشی رۆڵێكی بەرچاو و كاریگەرییان لەمێژووی خەباتی گەلەكەمان هەبووە و نموونەی تێكۆشان و قوربانیدانن.

 

‎لەخوای گەورە داواكارم هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی....

 

بەرێزان   کوڕان و كەسوكار و خانەوادەی تێكۆشەر و پێشمەرگەى دێرین ( مام حەسەن شیرەیی)

بە خەمێكی قوڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی فەرماندەی رۆژە سەختەكانی خەبات  و تێكۆشەری ناوچەی خۆشناوەتی و دۆڵی بالیسان  هەڤال حەسەن ئەحمەد ئیسماعیل ناسراو بە(مام حەسەن شیرەیی)مان   پێگەیشت  و خۆمان بە هاوبەشی پرسە و ماتەمتان دەزانین


بۆ كۆچی دوایی  ئەم تێكۆشەرەی كوردایەتی و رێبازی یەكێتی  داواكارین لەیەزدانی مەزن  سەبوری بە ئێوەی بەرێز و گشت خانەوادەكەتان ببەخشێت و كۆچكردوش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی...

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی مام حەسەن شیرەیی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (حەسەن ئەحمەد ئیسماعیل)، نیگەران و دڵگران بووم.

کۆچکردوو مام حەسەن شیرەیی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگە و خەباتکارێکی بەئەمەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەسایەتیەکی دیار و ناسراوی کۆمەڵایەتی دۆڵی بالیسان و خۆشناوەتی و گوندی شیرەی سەروو بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket