riklam

د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران

کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران PUKMEDIA

د. یوسف گۆران

د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت:" ‎هەڵبژاردن وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی تاقە رێگەی دەرچونی هەرێمەکەمانە لەم قەیرانە فرە رەهەندە سیاسی و  ئابوری و نێودەوڵەتی و کۆمەڵگاییە".

 

د. یوسف کە لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیە لە رایدەگەیەنێت :"هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە تیایدا پەرلەمان و حکومەت رەنگدانەوەی راستەقینەی نوێنەران و ئاواتەکانی جەماوەری خەڵکی کوردستان بن و تەنها بۆ بەرژەوەندی کودستان و خەڵکەکەی بەکار بێت".

 

لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی ی.ن.ك بە پێویستی دەزانێت دەوڵەتدارانی ئایندەیی زیاتر هەوڵی رزگارکردنی هەرێمەکەمان لە  لەگێژاوی نائارامی ناوخۆیی وناوچەیی بدەن و ئاسۆیەکی روون وجێگیر و  خۆشگوزەران"بۆ کورستانەکەمان فەراهەم بکەن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket