سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە".
دەقی پەیامەکە:
سەری ساڵی نوێی ئێزدی لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەربەرن.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە.
ئێمە بە پەرۆشەوە پشتگیریی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستەكانیان، لە هەوڵەكانیشمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانیان بەردەوامدەبین.
بەهیوای جەژنێكی خۆش، هەر شاد و سەرفرازبن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29
ئەمانەش ببینە
دارایی هەرێم چاوەڕوانی پارەیە بۆ مووچەی مانگی نیسان
02:57 PM - 2024-04-30
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
06:27 PM - 2024-04-29
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆکۆچیدوایی حاجی حامید
پرسەنامە 12:01 PM - 2024-04-30 -
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی رابەری بزوتنەوەی حەقە دەکات
ی ن ک 11:19 PM - 2024-04-29 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29