لەتیف نێروەیی: چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران گرنگە نەک 'هەژماری من'
کوردستان 05:16 PM - 2024-04-15لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە وتارێکیدا دەڵێت: " یەكێتی پەیامێکی رەسمی و شەفافی هەیە و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دایە و نایەوێت دوابخرێت"، دەشڵێت: "بەلای ئێمەوە هەژماری من بمێنێت یان نەمێنێت گرنگ نییە، بەڵكو ئەوەی گرنگە چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە".
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکیدا کەلە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوبوەتەوە بە ناونیشانی 'وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی تایبەت بە هەڵوێستی یەكێتی'، وەڵامی سێ پرسیاری باوی رۆژ دەداتەوە کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زۆرترین پرسیار بوون كە ئاراستەی یەکێتی كراون، کە پرسیاری یەکەم بریتییە لە: "ئایا راستە یەکێتی و پارتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رێکەوتوون، کەلایەنێکی سیاسی لەرێی میدیای خۆیەوە رۆژانە ئاماژە بەوە دەدات ؟!".
لە وەڵامدا نێروەیی دەڵێت: "بڕیاری دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن ،یان بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان بەدەست حزبەکانەوە نییە تاوەکو یەکێتی یان هەرحزبێکی دیکە رێکەوتن بکات ،بەڵکو ئەو پرسە پەیوەستە بە سەرۆکی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە".
پرسیاری دووەم کەلە وتارەکەدا وەڵامی دراوەتەوە بریتییە لە: "ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت و دوانەخرێت ،بەڵام لە سنووری هەولێر و دهۆك رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بكرێت، هەڵوێستی یەكێتی. چی دەبێت؟. چونكە بەشێك لە كادیرانی پارتی هەڕەشە دەكەن گوایە رێگا نادەن لە سنوری هەولێر و دهۆك هەڵبژاردن بكرێت".
لەوەڵامدا لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئاماژە بەوە دەکات: "یەكێتی پەیامێکی رەسمی و شەفافی هەیە و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دایە و نایەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت، چونكە دواخستنی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی دیموکراتی و سەقامگیریی سیاسی و مانەوەی قەوارەی هەرێمدا نییە، بەڵام هەر كێشە و گرفتێك لەو بوارەدا هەبێت كۆمسیۆن لێی بەرپرسیار دەبێت و هەوڵی چارەسەركردنی دەدات".
لەکۆتا پرسیاردا ئەوە هاتووە کە ئایا، 'هەڵوێستی یەكێتی بەرامبەر بە هەژماری من چییە؟، ئایا پشتگیری لێ دەكات، یان پشتگیری لە بڕیاری دادگای فیدراڵی دەكات؟'.
لەتیر نێروەیی ئەوەش روندەکاتەوەو دەڵێت: "لەسەر ئەم پرسەش یەکێتی هەڵوێستێکی رۆشنی هەیە، چونكە ئەوەی بە لای یەكێتییەوە گرنگە دابینكردن و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی ئەو كێشەیەیە بەشێوەیەكی ریشەیی و دادگای فیدراڵی رێكارێكی یاسایی بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە دیاریكردووە و ئێمە رێز لە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەگرین، بۆیە بەلای ئێمەوە هەژماری من بمێنێت یان نەمێنێت گرنگ نییە، بەڵكو ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29 -
کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کاری کۆمەڵایەتی سازدەکرێت
10:46 AM - 2024-04-28
ئەمانەش ببینە
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و ههرێم بۆ خوێندن دهنێردرێنه دهرهوهی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
دانهغاز: زیانی كهم بهر كۆرمۆر كهوتووه و بهكاتی بهرههمهێنان رادهگرین
10:54 AM - 2024-04-29
لوقمان وەردی: یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن دا نییە
03:06 PM - 2024-04-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29 -
خوێندكارانی عیراق و ههرێم بۆ خوێندن دهنێردرێنه دهرهوهی وڵات
کوردستان 12:03 PM - 2024-04-29 -
دانهغاز: زیانی كهم بهر كۆرمۆر كهوتووه و بهكاتی بهرههمهێنان رادهگرین
کوردستان 10:54 AM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-29