riklam

سەرۆک بافڵ: مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد چرای رووناكیی كوردستان بوو

کوردستان 02:55 PM - 2024-04-08
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد PUKMEDIA

مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد

‌‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کۆچیدوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد_دا لەپەیامێکدا دەڵێت: "ئەو چرایەك بوو بۆ رووناكیی كوردستان و نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو".

 

دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ...

 

یاد و یادەوەرییەكانی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆژانە لەگەڵمان دەژی و وانەكانی رۆشنبیری و نیشتمانپەروەریی لێوە فێردەبین، ئەو چرایەك بوو بۆ رووناكیی كوردستان و نەخشەداڕێژەری بیری نەتەوەیی و كوردایەتی بوو.

 

خزمەت و خەباتی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەیادناكەین و بەشوێنپێكەیدا هەنگاو دەنێین، هەوڵەكانمان تەنیا لەپێناو خزمەتی خاكی كوردستان و خەڵكەكەیدا دەبێت و بۆ داهاتوویەكی پرشنگدارتر خەبات دەكەین. ئەمەش رێگە پیرۆزەكەی مامۆستای گەورەمانە و بێگومان رۆحی ئاسوودە و ئارام دەكەین.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی
‌‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket