riklam

لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکان: بە ژمارە ١٢٩ ئامادەین بۆ هەڵبژاردن

کوردستان 12:25 PM - 2024-04-08
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی PUKMEDIA

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بەپێی تیروپشکی کۆمسیۆن ژمارە 129ـی وەرگرت، لەبارەی ئامادەکاریەکانیشەوە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی دەڵێت: "بەپێی خشتەی کۆمسیۆن خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەین".

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی بە ژمارە 129 بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بەپێی خشتەی کۆمسیۆنیش، خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەین".

"یەکێتی تەئکید لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 10ی 6ی 2024ـە دەکاتەوە و بۆ ئەمەش بەپێی قۆناغەکان، ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ئامادە دەکات"، رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە تیروپشکێکدا بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان، کە ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129ـی وەرگرتو بەو ژمارەیە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket