riklam

به‌ به‌شداری سه‌رۆك بافڵ دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێكران

کوردستان 09:59 AM - 2024-04-07
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌غدا نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌غدا

سەرۆک بافڵ

به‌به‌شداری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شه‌وی رابردوو 6-4-2024 كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌شدا هاتووه‌:"گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كراوه‌".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕ‌وانكراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و وه‌فدی یاوه‌ری بۆ ئه‌مریكا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌ و ته‌وه‌رانه‌ی كه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتیی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت پاڵپشتییان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ربڕ‌ی".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "دۆسیه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بوو كه‌ تێیدا ته‌ئكید له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه‌ كرایه‌وه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ بڕ‌گه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌ی كه‌ حكومه‌تی نوێی عیراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌".

هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ دۆخی سیاسیی و ئه‌منیی و ئابووریی و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌پێناو باشكردنی دۆخی ئابووریی و گوزه‌رانی هاووڵاتیان له‌سه‌رجه‌می ناوچه‌كانی عیراق گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ كرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket