riklam

هەڵوێستی سەرۆک بافڵ لەسەر هەڵبژاردن نەگۆرە

کوردستان 04:49 PM - 2024-04-06
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ

 بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی، سەبارەت بە هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت:"هەڵوێستی سەرۆک بافل تاڵەبانی و حزبەکەی بەرامبەر بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت و ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین و  دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت".

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

خۆتان ماندوو مەکەن، هەڵوێستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بەرامبەر بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت. 

رۆیشتنی ئێمە بۆ بەغدا لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێم و هاووڵاتیانی عيراق شتێکی نامۆ نییە و پێویست بە تەفسیرو فاڵگرتنەوەی ئێوە ناکات، چونکە لەهەرێم بین یان لەبەغدا بەزمانی کوردی قسە بکەین یان بەزمانی عەرەبی، ئێمە یەک پەیاممان هەیە، ئەویش چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدایە، بەڵام کاتێ ئێوە روودەکەنە بەغدا، هاووڵاتیان ناهەقیان نییە گومان لەسەر مەرامی سەردانەکانتان بکەن، چونکە لەهەولێر بەزمانی کوردی قسەیەک دەکەن و کە دەچنە بەغدا باوەشی گەرم و گوڕیان پێدا؟دەکەن و خۆتان بەعيراقی عەیارە بیست وچوار پیشان دەدەن !. 

بۆیە هەرچی بڵێن، هەرچی بکەن، چەندە خۆتان ماندوبکەن،  هەڵوێستی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و حزبەکەی بەرامبەر بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناگۆرێت و ئێمە دژی دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانین و دەمانەوێت هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت کە ماف و خواستی خەڵکی کوردستانە و بەهەڵبژاردن دەتوانین رێرەوی حوکمرانی لەهەرێم راستکەینەوە .

 بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی

 

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket