riklam

مەکتەبی سکرتارییەت: بەرزانی تەمین وەک تێکۆشەرێک بەورەیەکی بەرز ماوەتەوە

ی ن ک 01:51 PM - 2024-04-02
سەردانی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای بەرزان حەسەن ناسراو بە (بەرزانی تەمین) PUKMEDIA

سەردانی مەکتەبی سکرتارییەت بۆلای بەرزان حەسەن ناسراو بە (بەرزانی تەمین)

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە ٢ - ٤ - ٢٠٢٤ لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەت سەردانی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ بەرزان حەسەن ناسراو بە (بەرزانی تەمین)ـی کرد .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام  رۆڵ و پێگەی هەڤاڵ بەرزانیان بەرزنرخاند کە لەماوەی ژیانی پێشمەرگایەتیدا وەک قارەمانێکی  کوردایەتی چەندین جار بریندار بووە و لە ساڵی ١٩٨٨ بەچەکی کیمیایی لە شانەخسێ برینداربووە تا ئێستەش لێکەوتەکانی  ئەو رووداوە سەخت و تراژیدیایانەی ژیانی پێشمەرگایەتی بەجەستەیەوە ماوە و لەگەڵی دەژی بەڵام سەرباری هەموو ئەو نەهامەتیانە وەک تێکۆشەرێک بەورەیەکی بەرز ماوەتەوە بۆ ساتێکیش پشتی لە گەلەکەی نەکردووە کە یەکێتی بە چاوی رێزەوە لەو مێژووە پرشنگدارەی هەموو ئەو تێکۆشەرانە دەڕوانێت کە بەشێکی گرنگ بوون لە سەرخستنی شۆڕشی نوێ، مەکتەبی سکرتارییەت بە ئەرکی خۆشی دەزانێت لە خزمەتی هەموو ئەو هەڤاڵانەدا بێت کە بەشێک بوون لە خەباتی چەکداری .

لەبەرامبەردا هەڤاڵ بەرزانی تەمین ئەم بەسەرکردنەوەو ئاوڕدانەوەیەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد بۆ لە نزیکەوە ئاگەداربوون لە ژیان و گوزەرانی هەموو ئەو تێکۆشەرانەی رۆژانێک ژیانی خۆیان بەخشی بە شۆڕشی کوردایەتی و دووپاتیشکردەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی رێبازی سەرۆک مام جەلال و کوردایەتی دەبێت .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket