riklam

یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانە لە وادەی خۆیدا

کوردستان 02:55 PM - 2024-04-01
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هەموو ئامادەکارییەکەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی 10ی 6ی ئەمساڵدا دەکات و ناو و لیستی کاندیدەکانیشی پێشکەش کردووە و لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردتانیش دەڵێت: "یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندایە لەو وادەیەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە".

یەکێتی لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن نییە

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بە مەرسوم رۆژی 10ی 6 دیاریکراوە".

"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان نییە و پێشمان خۆشە هەموو هێزولایەنە سیاسییەکانی دیکەش بەشداری لەهەڵبژاردنەکەدا بکەن"، رزگار حاجی حەمە وای وت.

 

پێشتریش رزگار حاجی حەمە بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "بەڕەسمی لیستی کاندیدەکانمان لە سنوری هەرچوار بازنەی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە) پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عيراق کردووە و ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان".

وتەبێژی کۆمسیۆن: وادەی ناو تۆمارکردن کۆتایی هاتووە 

هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند کە وادەی پێشکەش کردنی ناو و لیستی کاندیدەکان بۆ بەشداریکردنی پەرلەمانی کوردستان کە تا سەعات 12ی شەوی رابردوو 1ی 4 بوو، کۆتایی هات و درێژ نەکرایەوە و کۆمسیۆنەکەش ئامادەکاری بۆ قۆناغەکانی دیکەی بەڕێوەبردنی پرۆسەکە دەکات.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"سەعات 12ی شەوی رابردوو وادەی ناو تۆمارکردنی کاندیدی حزب و لایەن و کاندیدە سەربەخۆکان کۆتایی هات و دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمار کردووە".

"بڕیارە رۆژی 6-4-2024 بە هەڵبژاردن ژمارە بە لیستی حزب و لایەنەکان بدرێت کە لە ژمارە 101 ەوە دەستپێدەکات، هاوکات کۆمسیۆن بەردەوامە لەکارەکانی و پابەندە بە خشتەی کاتی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و سەربەخۆیی خۆی لەنێوان حزب و هاوپەیمانێتییەکاندا پاراستوەو بەپێی یاسا و بڕیارەکان کارەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جێبەجێ دەکات"، جومانە غەلای وای وت.

تەنها دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب ناویان تۆمارکردووە

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێکڕا 20 حزب و 2 هاوپەیمانێتی و 62 کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە تۆمارکراون، کە لەبازنەکانی هەڵبژاردن بەشداردەبن، بەڵام تائێستا تەنها دوو هاوپەیمانێتی و 10 حزب و 54 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمار کردووە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket