riklam

سەركەوت زەكی: بەیەكتیمی كاری پێكەوەیی بۆ سەرخستنی یەكێتی دەكەین

ی ن ک 09:09 PM - 2024-03-06
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن دەڤەری بادینان و كۆمیتەكانی سنوورەكەی بەسەركردەوە  مەكتەبی رێكخستن

لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن دەڤەری بادینان و كۆمیتەكانی سنوورەكەی بەسەركردەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن، بە یاو ەری وەفدێكی  مەكتەبی رێكخستن سەردانی دەڤەری بادینانی كردو لە لایەن  جەمال یوسف لێپررسراو و هەڤالانی مەڵبەندەوە پێشوازیكران.

لە سەردانێكی سێ رۆژەدا لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەگەڵ كادرانی ئەنجومەنی مەڵبەندی بادینان كۆبووەوە.
 
هەروەك سەردانی زاخۆ و ئامێدی  و ئاكرێی و بەردەڕەش و قەسرۆك كرد و لەگەڵ هەڤاڵانی كۆمیتەكانی سنوورەكان و دهۆك كۆبوونەوەو سەركەوت زەكی لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكاندا باسی لە بارو دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە  سیاسییەكانی دیكە كرد. 

هەروەك بەرچاوڕوونی پێدان لەبارەی رێكخستنەوەی كاروبارە ناوخۆییەكانی یەكێتی بەتایبەت لەدوای كۆنفرانسی مەكتەبی رێكخستن و تەئكیدیكردەوە لە رێكخستنەوەی كاروباری ناوخۆیی حزب بە شێوەیەكی سەردەمیانە و جۆشدانەوەی كاری رێكخراوەیی و گرنگیدان بە بادینان و پەروەردەكردنیان و وتی: "پێكەوە كار بۆ داهاتوو دەكەین و بەیەكتیمی كار بۆ نوێكردنەوە و سەرخستنی زیاتری یەكێتی دەكەین".

هەر لەومیانەدا چەندین كەسایەتی و تێكۆشەر و كادری ئەو دەڤەرە بەسەركرانەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket