riklam

‎سەرۆك بافڵ: هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ سەربەرزیی و پاراستنی كوردستانە

کوردستان 08:47 PM - 2024-03-06
سەردانی سەرۆك بافڵ بۆلای هەڤاڵ ئەرسەلان بایز نووسینگەی سەرۆک بافڵ

سەردانی سەرۆك بافڵ بۆلای هەڤاڵ ئەرسەلان بایز

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر سەردانی هەڤاڵ ئەرسەلان بایز، تێكۆشەر و سەركردەی دیاری یەكێتی و كوردستانی كرد.

‎لەدیدارەكەدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە هەڤاڵان ئامادەبوون، سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی دكتۆر ئەرسەلان بایزی  كرد لە مێژووی خەبات و شۆڕشی نوێدا و وتی: "یەكێتی بە شانازییەوە ئەو مێژووە درەوشاوەیە وەبیردەهێنێتەوە".


‎ سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین رووداو و گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرد و رایگەیاند: "هەموو هەنگاوێكی یەكێتی لەپێناو سەربەرزیی خەڵك و پاراستنی كوردستاندایە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket