riklam

قوباد تاڵەبانی: تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە

کوردستان 05:18 PM - 2024-03-04
 جێگری سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق راگەیاندنی سەرۆک وەزیران

جێگری سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ گلین مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کران.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ( ٤ی ئازاری ٢٠٢٤) لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە دۆخی ئاسایش و سەقامگیری عیراق و ناوچەکە کرا، لەم بارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە پێویستە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش ئەولەوییەتی سیاسی هەموو لایەنە عیراقییەکان بێت و خۆیان بەدوور بگرن لەهەر چەشنە هەڵوێست و کردارێک کە مەترسی بۆسەر سەقامگیری عیراق و هەرێمی کوردستان دروست بکات.

 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا کە تیرۆر هێشتا مەترسییەکی جدییە و گروپە تیرۆریستییەکان لە بۆشاییەک دەگەڕێن بۆ خۆڕێکخستنەوە و تێکدانی ئاسایشی عیراق و ناوچەکە، لەم چوارچێوەیەشدا و بۆ بنەبڕکردنی هەڕەشەی تیرۆر جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و دروستکردنی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عیراق لەگەڵ هاوپەیمانان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket