riklam

لایەنە براوەکانی کەرکوک لە بەغدا کۆدەبنەوە

کوردستان 12:06 AM - 2024-02-22
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لایەنە سیاسییە براوەکانی کەرکوک لە بەغدا کۆبوونەوە.

دوێنێ چوار شەممە ٢١-٢-٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، لایەنە سیاسییەکانی براوەی کەرکوک لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و دیاریکردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە لە ١٥ پارێزگا لە رۆژانی ١٦ و ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، لە پارێزگای کەرکوک، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بەدەستهێنا و هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکانە و خاوەنی ١٥٧ هەزار و ٦٣٩ دەنگە، کە دەکاتە ٤٣٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو ٥ کورسی بەدەستهێناوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket