بۆردی راگەیاندن بۆ سەرۆكی نەوەی نوێ: پەتی درۆ كورتە
کوردستان 07:04 PM - 2024-02-21
PUKMEDIA
بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، رایگەیاند كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی سەرۆكی نەوەی نوێ لەو پەندە پێشینانە دەچێت كە دەڵێت (هەتا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت)، دەیەوێت بەسیناریۆیەكی فێڵبازانەی نوێ لە لێدوانەكانی رابردووی پەشیمان ببێتەوە و خۆی بكات بە پاڵەوانی ئەم دەستكەوتە گرنگ و مێژووییە كە لەبنەرەتدا دژایەتی دەكرد!!!.
سەرچاوەكەی بۆردی راگەیاندن ئەوەشی دوپاتكردەوە: "كە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی شاسوار عەبدولواحید، شەرمەزارییەكی سیاسی و میدیایی گەورە بوو، چونكە بۆ ماوەی دوو ساڵە و هەتا دوێنێ شەو، خۆی و گروپەكەی رەخنەیان دەگرت و دژی هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی بوون سەبارەت بە چۆنییەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو سكاڵایەی كە لە دادگای فیدراڵ تۆمار كرابوو، شەرمەزارییە، چونكە لە دوو ساڵی رابردوودا لێدوان و كۆنگرە رۆژنامەییەكانی خۆی سەد لە سەد پێچەوانەی ئەو قسانە بوون كە ئەمڕۆ لەبەردەم میدیاكاندا كردی. كەچی وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی و وەك ئەوەی نە بای دیتبێ و نە باران، بە حسابی خۆی بە خۆنمایشكردن و هۆنینەوەی هەندێ قسە و قسەڵۆكی چەواشەكارانە بتوانێت راستییەكان لەبەرچاوی رایگشتی بشێوێنێت. ئیدی ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە هاووڵاتیانی هەرێم بڕوا بەو قسە ناڕاستانە بكەن و چەواشەكاریی ڕاستیەكان بشێوێنێت، باشترین بەڵگەش ئەوەیە كە لەڕۆژگارێی بوونی میدیای نوێدا فیدباك و پێوانەی رایگشتی ئاسان وەردەگیرێتەوەو با بفەرموێ خۆی سەیری كۆمێنتەكان بكات و بەراوردێكی بكات لەگەڵ ئەو كۆمێنتانەی كە دوو ساڵ لەمەوبەر هاووڵاتیان لەسەر پەیامەكانی دەیاننووسی، ئیدی هەر خۆی لەگەڵ ناخی خۆی دەڵێت: "ئەشهەدو (پەتی درۆ زۆر كورتە) و بەپێچەوانەی ئیدیۆمەكەی پێشێنان ئەمجارە دز زوو دەستەكەی كەشف بوو، نەیتوانی خاوەن ماڵ بگرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری نەوت داوا دەکات پەرلەمان میوانداریی بکات بۆ روونکردنەوەی پلانەکانی
07:36 PM - 2026-07-21 -
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمى مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچى خاتوو"سەبریە شەهید کوێخا یابە"
پرسەنامە 11:44 AM - 2026-07-21 -
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

