riklam

سەرۆک بافڵ: نامانەوێت ئاسایشی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە

کوردستان 09:36 PM - 2024-02-18
سەرۆکی یەکێتی و جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆکی یەکێتی و جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بۆینگ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکارییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و ئەمریکا جەختیلێکرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و کارکردنی پێکەوەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ، پەرۆشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ یەکخستنی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە ناوچەکە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان، نامانەوێت خاکەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان و ئاسایشی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە.

لەبەرامبەردا ستیفن بیگن بەڕێزەوە هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلالی بۆ پاراستنی تەبایی و ئاسایشی عیراقی وەبیرهێنایەوە و وتی، خۆشبەختم لە سەردانەکانمدا بۆ عیراق لە نزیکەوە سەرۆک مام جەلالم بینیووە و گفتوگۆمان لەبارەی پرۆسەی سیاسیی وڵاتەکە کردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket