riklam

سەرۆک بافڵ: رێگریی لە فراوانبوونی گرژییەکان بکرێت

کوردستان 05:11 PM - 2024-02-18
سەرۆک بافڵ و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى کوەیت نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

سەرۆک بافڵ و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى کوەیت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدرێژەی دیدارەکانیدا لە پەراوێزی سێهەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ عه‌بدوڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى کوەیت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاریکاریی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و کوەیت، پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە جەختیلێکرایەوە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا نوێترین گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە و رایگەیاند، پێویستە سەروەریی وڵاتان پارێزراوبێت و هەنگاوەکان لەچوارچێوەی بنەما نێودەوڵەتییەکان بێت. وتیشی، ئەرکی هەموولایەنەکانە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و رێگریی لە فراوانبوونی گرژییەکان بکرێت.

لەبەرامبەردا عەبدوڵا عه‌لى ئه‌ليه‌حيا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە پاراستنی ئاسایشی عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و کوەیت لەسەردەستی سەرۆک مام جەلال گەشەی پێدرا، ئێمە بە پێزانینەوە لەو رۆڵە مێژووییە دەڕوانین، ئێستاش خۆشحاڵین لەسەر دەستی بافڵ جەلال تاڵەبانی درێژە بەو سیاسەتە حەکیمانەیە دەدرێت و ئێمەش پاڵپشت و هاوکارتان دەبین.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket