سەرۆك بافڵ بۆ پێگەی ئارگۆس: بچوكترین هەڵە كاریگەریی لەسەر بارودۆخ دەبێت
جیهان 05:42 PM - 2024-02-17وێبسایتی ئارگۆس
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكێكە لە بەشداربووەكانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كە دوو رۆژە دەستیپێكردووە و تا 18/2/2024 دەخایەنێت و لە پەراوێزی ئەو كۆنفرانسەدا لە لێدوانێكیدا بۆ پێگەی ئارگۆس دەڵێت:" دۆخی نێوان حكومەتی بەغدا و هەولێر كە بوەتە هۆی راوەستانی هەناردەی نەوت، زۆر هەستیارە، لەم قۆناغەدا تەنانەت بچوكترین هەنگاوی هەڵە دەكرێت كاریگەریی لەسەر بارودۆخەكە هەبێت".
وێبسایتی (ئارگۆس)ی بەریتانی كە تایبەتمەندە لە بواری نەوتدا ، لە راپۆرتەكەتێكیدا دەڵێـت:" ئەو بۆرییەی كە نەوتی خاوی هەرێمی كوردستانی دەگواستەوە بۆ توركیا، لە مانگی ئازاری 2023دا داخرا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنكەرە دۆسیەیەكی ناوبژیوانی بە بەغدا دۆڕاند، ئەوكات و بەر لە داخستنی بۆرییەكە، ئاستی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان نزیكەی (470 هەزار) بەرمیلی رۆژانە بوو، نزیكەی 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەی ئەم نەوتە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەخرایە بازاڕەوە، نزیكەی 70 هەزاریشی لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عیراق "سۆمۆ" دەخرایە بازاڕەوە.
توركیا له سەرەتای ئۆكتۆبەری رابردوودا رایگەیاند:" بۆرییەكان ئامادەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بە هۆی بۆ سیاسەتی ناوخۆیی عێراقەوەیە" و لەماوەی راگرتنی هەناردەی نەوتیشەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی عیراق كردووە، بەڵام ناكۆكییەكان لەبارەی گرێبەستی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و پابەندییەكانی حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەو كۆمپانیایانە گەورەیەو وایكردووە هەناردەی نەوت دەستپێ نەكاتەوە"
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كانونی یەكەمی رابردوودا رایگەیاند، بەغداد تاوتوێی هەمواركردنەوەی بودجەی فیدراڵی دەكات، بۆ ئەوەی بتوانێت خەرجی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان بدات، ئەمەش كارێكە كە دەكرێت پاكتاوی ناكۆكی نێوان بەغدادو هەولێر بكات سەبارەت بە خەرجی دەرهێنانی نەوتی كوردستان. سودانی وتی یاسای بودجەی عێراق، حكومەتی فیدراڵی پابەند دەكات بەوەی بۆ هەربەرمیلێك نەوت بڕی (8) دۆلار بدات، بەڵام حكومەتی هەرێم دەڵێ خەرجی بەرهەمهێنانی نەوت لە كوردستان بۆ هەر بەرمیلێك دەگاتە نزیكەی (30) دۆلار.
ماوەی چەند مانگێكە كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان قسەیان لەگەل ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە بۆ ئەوەی هاوكارییان بكات لە قایلكردنی بەغداج بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت له كوردستان، لەرێگەی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) كە نوێنەرایەتی كۆمپانیا بیانییەكانی هەرێم دەكات، هەمان بانگەوازی ئاڕاتسەی بەرپرسانی ئەمریكا كردووە لە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن.
ئەیكور داوا لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەكات دەستبەجێ رێوشوێن بگرێتەبەر بۆ ئاسانكاریكردن بۆ كردنەوەی هێڵی بۆری نێوان عێراق و توركیا "ئەم بۆرییە بەهۆی ناكۆكی سیاسییەوە داخراوەو بەشێوەیەكی راستەوخۆكاریگەری لەسەر بەرژەوەندی ئەمریكاو بازاڕی جیهانی وزە هەیەو هەڕەشە لە سەقامگیری ئابوری و ئەمنیی ناوچەكە دەكات".
سەرچاوە وێبسایتی ئارگۆسی بەریتانی-PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
11:20 PM - 2024-05-02
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
کوردستان 08:46 AM - 2024-05-03 -
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
کوردستان 11:20 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02