سەرۆک بافڵ لە میونشن: باشترین بژاردە دیالۆگە بۆ چارەسەری کێشەکان
جیهان 02:30 PM - 2024-02-17شەستەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
لەمیانی بەڕێوەچوونی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاوی کەوت بە ژمارەیەک بەرپرسی وڵاتان و دۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەکە و پەیوەندی هەرێم لەگەڵ وڵاتان تاوتوێ کران.
دیداری سەرۆک بافڵ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ دهيڤد كاميرۆن، وهزيرى دهرهوهى بهريتانيا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و فراوانکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکرایەوە.
سەرۆک بافڵ لەبارەی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان روونکردنەوەیدا و جەختی لەوەکردەوە، مەترسیی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و فراوانکردنی هاریکارییەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەیدا، فاکتەری پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیە.
دیداری سەرۆک بافڵ لەگەڵ راوێژکاری میری قەتەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ محەمەد بن ئەحمەد بن عەبدوڵا ئەلمەسنەد، راوێژکاری میری قەتەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین گۆڕانکارییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە بەشێوەیەک هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بنەمای کار و هەنگاوەکانی داهاتوو بێت.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی گرژی و ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، پێویستە هەموولایەک بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن، داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە بڕیاری حەکیمانەوە، باشترین بژاردە گەڕانەوەیە بۆ دیالۆگ و زاڵبوون بەسەر ئەو کێشانەی بەربەست لەبەردەم ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دروستدەکەن.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ پێویستیی گەشەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان قەتەر و هەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بەشێوەیەک هاریکارییەکان لەخزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا، بەهێزکردنی ئاسایش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گهنمی جوتیارانی ههرێم به 2 ترلیۆن دینار دهخهمڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03 قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
11:20 PM - 2024-05-02
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یهكێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانهكان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02