riklam

سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە خانەوادەی خاتوو جەمیلە پایز دەكات

پرسەنامە 02:56 PM - 2024-02-07
  سەرۆك بافڵ PUKMEDIA

سەرۆك بافڵ

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی خاتوو جەمیلە پایز هاوسەری سەردار عەلی ئاغای مەنگوڕ، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی سەردار عەلی ئاغای مەنگوڕ 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (جەمیلە پایز) هاوسەری خوالێخۆشبوو سەردار عەلی ئاغای مەنگوڕ، كەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلالمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵمان ئاڕاستەی ئێوە، خزمانی مەنگوڕ و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن.

‎لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket