نزیكه‌ی 130 ملیار دینار بۆ گێڕانەوەی ئاواره‌كان ته‌رخان ده‌كرێت
کوردستان 04:10 PM - 2024-02-06کەمپی ئاوارەکان
هه‌ر ئاواره‌یه‌كی دانیشتووی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان بگه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی، حكومه‌تی عیراق بڕی 4 ملیۆن و دینار‌و پارچه‌یه‌ك
زه‌وی و هه‌لی دامه‌زراندنی وه‌ك قه‌ره‌بوو پێ ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عیراق
پێویستی به نزیكه‌ی 130 ملیار دینار‌و 32 هه‌زار پارچه زه‌وی هه‌یه.
32 هه‌زار خێزانی ئاواره له‌كه‌مپه‌كانی هه‌رێم ماونه‌ته‌وه
به‌پێی به‌دواداچوونێكی PUKMEDIA، حكومه‌تی عیراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به 128 ملیار دینار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر
خێزانێكی ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان 32 هه‌زار خێزانه
بڕی 4 ملیۆن دیناریان پێبدات، هه‌روه‌ها پێویستی به 32 هه‌زار پارچه زه‌وی هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شی بكات.
زۆربه‌ی ئاواره‌كانی عیراق له‌ئێستادا له‌كه‌مپه‌كانی
هه‌ولێر و دهۆك نیشته‌جێن كه له 24 كه‌مپدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
كه ژماره‌یه‌ك ئاواره له‌كه‌مپه‌كان نین و له‌شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی
نیشته‌جێن.
لهچوارمانگی داهاتوودا سه‌رجه‌م ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی
عیراقدا هاتووه: "جگه له‌و قه‌ره‌بووه هاوكات به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان،
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاری و
ته‌فه‌روغ و كه‌مئه‌ندامی و قه‌رزی ئاسانكاری بێ سوود بۆ خێزانه گه‌ڕاوه‌كان
دابینده‌كات".
وه‌زاره‌تی
كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق بڕیاریداوه بۆ مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م ئاواره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه هیچ مه‌ترسییه‌ك
له‌ناوچه‌كانیان نه‌ماوه‌و ده‌توانن ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
ئاواره‌كان سوود له قه‌ره‌بووه‌كه وه‌رگرن
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: "پێویسته ئاواره‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته لهدهستخۆیان
نه‌ده‌ن و سوود له‌و قه‌ره‌بووه وه‌ربگرن و بگه‌ڕێنه‌وه زێی خۆیان".
رۆنزی زیاد سیدۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "لیژنه‌كه‌مان پشتیوانی وه‌زاره‌تی
كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، بۆیه
داواكارم ئاواره‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن و سوود له‌و قه‌ره‌بووه
وه‌ربگرن، چونكه دواجار هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هیچ ئامارێكی نوێی
ئاواره‌كانی هه‌رێم له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی PUKMEDIA كه‌له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی
هه‌رێم دهستیكهوتووهو ئاماره‌كه له‌ساڵی 2022 ئه‌نجامدراوه كه نوێترین
ئاماره، ژماره‌ی ئاواره‌كان به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان، 664 هه‌زار و 798 كه‌سه،
كه له‌و ژماره‌یه 174 هه‌زار و 706 كه‌سیان له‌ناو كه‌مپه‌كان و 490 هه‌زار و 92
كه‌سیشیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراقیش له‌باره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت: "له‌ماوه‌ی
دوو ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 30% بۆ 40% ئاواره‌كانی هه‌رێم گه‌ڕاونه‌وه زێدی خۆیان،
بۆیه پێده‌چێت له‌ئێستادا نزیكه‌ی 400 هه‌زار ئاواره له‌هه‌رێمی كوردستاندا مابێته‌وه".
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، له‌نیسانی
ساڵی 2016 دا دانیشتوانی عیراق زۆرترین ئاواره‌یی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌جۆرێك
نزیكه‌ی 3.42 ملیۆن كه‌س ناچاربوون ماڵه‌كانیان جێبهێڵن، كه به‌شی زۆری ئاواره‌كانیش
روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێ بوون، بڕیاریشه له‌كاتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق سه‌رژمێری
ئه‌و ئاوارانه بكات كه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه‌و كۆتایی به
پرسی ئاواره‌كان له عیراق بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29
ئەمانەش ببینە
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
11:01 AM - 2024-04-30
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
06:27 PM - 2024-04-29
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و هه‌رێم بۆ خوێندن ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
زۆرترین خوێنراو
-
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی رابەری بزوتنەوەی حەقە دەکات
ی ن ک 11:19 PM - 2024-04-29 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29