riklam

پرسەنامەی شاهۆ عوسمان بۆ خانەوادەی خوێندکار لەوەند کاروان

پرسەنامە 05:37 PM - 2024-02-04
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

شاهۆ عوسمان کەریم جێگری پارێزگاری سلێمانی، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی خوێندکار (لەوەند کاروان) دەکات و رایدەگەیەنێت: "لەدەستدانی ئەم قوتابییە ئازیزە خەمێکی قوڵی لەدڵ و دەرونمان دروستکرد، هاوخەمی بنەماڵە ئازیزەکەیانین و داواکارین لەخوای گەورە سەبوریان بدات".

دەقی پرسەنامەکە

 پرسەو ماتەمینی خۆمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کۆچی دوایی خوێندکاری ئازیز (لەوەند کاروان) قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لەقوتابخانەی چەقڵاوای سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، لەدەستدانی ئەم قوتابییە ئازیزە خەمێکی قوڵی لەدڵ و دەرونمان دروستکرد، هاوخەمی بنەماڵە ئازیزەکەیانین و داواکارین لەخوای گەورە سەبوریان بدات، دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

هاوکات بۆڕای گشتی رووندەکەینەوە کە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دەرکەوت کە کۆچی دوایی ئەم قوتابییە ئازیزەمان بەهۆی غازی سۆپاوە نەبووە، بەڵکو هۆکاری نەخۆشی بووە، ئەمەلەکاتێکدایە دەست بەجێ لەگەڵ بیستنی ئەم هەواڵە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپارد کەبەزورترین کات لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و پشت بەڕاپۆرتی پزیشکی ببەستن.

اناللەوانالیه راجعون
شاهۆعوسمان کەریم
جێگری پارێزگاری سلێمانی..

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket