riklam

هاوخەمییەکان بۆکۆچی دوایی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی

پرسەنامە 11:08 AM - 2024-01-30
بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی PUKMEDIA

بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی

پرسەنامە قوباد تاڵەبانی

دڵشاد عوسمان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی دەکات و پەیامی هاوخەمییەکان ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە و هاوڕێیانی دەکرێت.

 

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی.....

 

بەڕێزان کەسوکاروخانەوادەی  کاک دڵشاد عوسمان                                                                                                                                                                           

بەخەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی  کاک  دڵشاد عوسمان جێگری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و  بریکاری پێشوتری وەزیری  داراییمان پێگەیشت و هاوبەشی پرسە وماتەمتانین    
                                       
کاک دڵشاد پسپۆر وشارەزایەکی  لێهاتوی  ئەو بوارە بوو ،ڕۆڵێکی بەرچاوی  هەبوو لە گەشەپێدانی دامەزراوەکانی حکومەتدا .   
   
سەبوری بۆ  ئێوەی بەڕێز و هاوکارانی  دەخوازین و لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بەبەهەشتی  بەرین  شاد بکات                                                                                                                                                 
مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی...........

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دڵشاد عوسمان

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (دڵشاد عوسمان فتح اللە)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو دڵشاد عوسمان کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر، کادرێکی خەمخۆر و دڵسۆز، لەئەرک و بەرپرسیارێتیدا بەئەمەک و سەرڕاست، هەموو هەوڵێکی بۆ خزمەتکردن بوو، دوایین پلەشی لەحکومەت و دەوڵەتداریدا بریکاری وەزارەتی دارایی بوو.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادەکەی دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket