riklam

هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ عەشیرەتی زیدکی

پرسەنامە 06:22 PM - 2024-01-26
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

پرسەنامە

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی عەشیرەتی زیدکی دەکات ، بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆک عەشیرەتی زیدکی.

 

دەقی پرسەنامەکە.....

 

بەڕێزان خزمانی زیدکی لە بادینان

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (لوقمان سمکۆ  عەبدی ئاغا زیدکی) کەسایەتیی دیاری دەڤەری بادینان و سەرۆک عەشیرەتی زیدکیمان پێگەیشت.

 

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم کە رۆڵ و پێگەیان لە تێکۆشان، چاکەکاری و پاراستنی بەها کۆمەڵایەتییەکان دیار و بەرچاوە.

 

‎لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

 

‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket