riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین حەمەی وەلی

کوردستان 10:44 PM - 2024-01-25
کۆچکردوو حەمەی وەلی PUKMEDIA

کۆچکردوو حەمەی وەلی

پرسەنامە

پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی گەرمیان (حەمەی وەلی)، کۆچی دوایی کرد، لەوچوارچێوەیەشدا ژمارەیەک بروسکە و هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کراوە، کە ئەمانەی خوارەوە دەقەکانیانە:

 

سەرۆک بافڵ: کاکە حەمەی وەلی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی کاریگەری هەبوو

 

بەڕێزان کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی کاک حەمەی وەلی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیاری دەڤەری گەرمیان (حەمەی وەلی)مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

کاک حەمەی وەلی جگەلەوەی دۆستی نزیک و دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و کاریگەری هەبوو.

لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.


دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

مەکتەبی سیاسی: کاکە حەمە ژیانی خۆی بۆ سەربەخۆیی تەرخانکرد

 

بەڕێزان کەسوکاری سەربەرزی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک حەمەی وەلی 

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرينی کوردایەتی و کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و چاکەخوازی گەرمیان و کوردستان کاکە  (حەمەی وەلی)مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەی خۆمان ئاڕاستەی  ئێوە و هاوسەنگەرانی دەکەین ، خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین.

 کاک حەمە هەموو ژیانی خۆی لەپێناو سەربەخۆیی و سەرفرازی گەلەکەی تەرخان کرد.

لەیەزدانی مەزن داواکارین  سەبووری هەموولایەک بدات و  کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات


مەکتەبی سیاسیی  
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قوباد تاڵەبانی: کۆچکردوو دۆستی سەرۆک مام جەلال بوو

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کاکە حەمەی وەلی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی کاکە (حەمەی وەلی)م بیست.

کۆچکردوو پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری دەربەندیخان و گەرمیان و دۆستی سەرۆک مام جەلال بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. 

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

کاروان یاروەیس: حەمەی وەلی لە مێژووی کوردایەتیدا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە

 

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی گەرمیان کاک حەمەی وەلی کۆچی دوایی کرد. 

کاک حەمەی وەلی لە مێژووی کوردایەتیدا ناوو هەڵوێست و خەباتی بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە، گەرمیان و کوردستان کەسایەتیەکی ناوازەیان لەدەستدا. 

خۆم بە هاوبەشی خەم و پەژارەی کەسوکارو بنەماڵەکەیان ئەزانم.

 

خوای گەورە دڵنەوایی هەموولایەک بداتەوە.

 

کاروان یاروەیس

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

انا لله وانا اليه راجعون

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket