riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی راگەیاندنکاری یەکێتی حەمید سابیر

پرسەنامە 10:28 PM - 2024-01-22
 کۆچکردوو هونەرمەند و راگەیاندنکار حەمید سابیر  PUKMEDIA

کۆچکردوو هونەرمەند و راگەیاندنکار حەمید سابیر

پرسەنامە

هونەرمەند و راگەیاندنکار حەمید سابیر کادری دێرینی راگەیاندن و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕووداوی هاتوچۆ کۆچی دواییکرد، لەوچوارچێوەیەشدا ژمارەیەک بروسکەی ماتەمینی ئاڕاستەی ببنەماڵەکەی کرا، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکانیانە:

 

سەرۆک بافڵ: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی حەمید سابیرمان پێگەیشت

 

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و رۆژنامەنووس حەمید سابیر، ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندنمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەكەی، هاوڕێیان و هەڤاڵانی بۆردی راگەیاندن دەکەم.

‎ لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی كۆچكردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.


‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

کۆسرەت رەسوڵ: حەمید سابیر هەموو تەمەنی  بۆ خزمەتی راگەیاندن تەرخانکرد 


بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندو رۆژنامەنووس حەمید سابیر


بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندو رۆژنامەنووس، میدیاکاری دێرین و دڵسۆزی کوردستان حەمید سابیر-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

هونەرمەندو رۆژنامەنووس حەمید سابیر هەموو تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی بواری راگەیاندن و وەک راگەیاندنکارێکی دڵسۆز هەمیشە لە ئەرکدا بوو، بێ ماندووبوون خزمەتی دەکرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

براتان
کۆسرەت رەسوڵ عەلی

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو  حەمید سابیر 

 

مەکتەبی سیاسی: حەمید سابیر خەباتكار و راگەیاندكار و كادرێكی دیاری یەكێتی بوو

 

بەڕێزان كەسوكار و خانەوادەی هونەرمەند و ڕاگەیاندنكار هەڤاڵ حەمید سابیر 

  هەڤاڵانی راگەیاندن

  بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند  و كادری دێرینی راگەیاندن و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكاری مەكتەبی راگەیاندن هەڤاڵ حەمید سابیرمان پێگەیشت ، بۆ ئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمان بە خانەوادە و هەڤاڵانی رادەگەیەنین.

  هەڤاڵ حەمید خەباتكار و راگەیاندكار و كادرێكی دیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، بەكۆچی دوایی هەمووانی لەناخەوە خەمبار كرد .
  لەیەزدانی مەزن  داواكارین سەبوری  و ئارامی هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو  بەبەهەشتی بەرین  شاد بكات  .


مەكتەبی سیاسی   
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢٢-١-٢٠٢٤

 

قوباد تاڵەبانی: کۆچی دوایی حەمید سابیر دڵگرانی کردم

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (حەمید سابیر ) راگەیاندنکار و هونەرمەند، ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن و بیر و هۆشیاری، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ئەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

عیماد ئەحمەد: بەلەدەستدانی هەڤاڵ حەمید سابیر دڵ تەنگ و نیگەران بوین


بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو هەڤاڵ حەمید سابیر

‌‎بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ (حەمید سابیر)   هونەرمەند و راگەیاندن کاری  دێرینمان بیست. هەڤاڵ حەمید جێگری بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان_هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندن بوو ، هەر بۆیە بەلەدەستدانی هەڤاڵ حەمید سابیر دڵ تەنگ و نیگەران بوین
، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە تەواوی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین ، لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی نەبڕاوە شاد بکات و سەبوری و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات.

انا للە و انا الیه راجعون 
عیماد ئەحمەد
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری (ی.ن.ک)

 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: لە دەستدانی کاک حەمید خەسارەتێکی گەورەو خەمێکی قوڵە

بە داخ و کەسەرێکی قوڵەوە ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەمە ڕێکەوتی ٢٢/ ١/ ٢٠٢٤ هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و راگەیاندکار حەمید سابیر ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندنی (ی.ن.ک) و جێگری بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان هەولێر-م بیست.

لە دەستدانی کاک حەمید خەسارەتێکی گەورەو خەمێکی قوڵە بۆ ئێمە و راگەیاندنی یەکێتی لە هەولێر و بنەماڵەکەی و خزم و کەسوکار و هاوڕێکانی.

بۆ ئەم کۆچە لە ناکاوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان و یەکێتی نیشتمانی کورسستان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تەواوی راگەیاندکاران و راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبرو  دڵنەوایی بە بنەماڵەکەی ببەخشێت و رۆحی کاک حەمید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله وانا اليه راجعون

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ عەلی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 

سەعدی ئەحمەد پیرە: حەمید سابیر خۆشەویستی هاوڕێ و هەڤاڵ و دۆستانی بوو

 

هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و کادیری دێرین و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان(کاک حەمید سابیر) ناخی هەژاندم  کە بەکارەساتێکی دڵتەزێن ماڵئاوایی لێکردین . 

کاک حەمید سابیر یەکێک بوو لە کادیرە پاک و دڵسۆزەکانی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، لە دوای راپەڕینەوە لە سەرەتاکانی دامەزراندنی کەناڵی هەولێری تەلەفزێۆنی گەلی کوردستان ماندوونەناسانە کاری کردوە و تا رۆژی ماڵئاوایی کردنیشی بەو پەڕی وەفادارییەوە بۆ سەرجەم کەناڵ و ئۆڕگانەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بێ ووچان لە خزمەتی هەموو لایەک دابوو ، بۆیەش خۆشەویستی سەرجەم هاوڕێ و هەڤاڵ و دۆستانی بوو . 

بەداخەوە بەم کارەساتە راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی یەکێک لە کادیرە هەرە دڵسۆز و بە ئەمەکەکانی لەدەستدا ، لە خوای گەورە داواکارین بەبەر رەحمەتی خۆی بخات و سەبوری بە بنەماڵە و خزمان و دۆستان و هەموو لایەکمان ببەخشێت .


سەعدی ئەحمەد پیرە 
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

 

د. يوسف گۆران: لە دەستدانی کاک حەمید خەسارەتێکی گەورەو خەمێکی گەوەیە بۆ راگەیاندنی یەکێتی

 

هەواڵی کۆچی دوای هونەرمەند و راگەیاندکار حەمید سابیر ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری بۆردی راگەیاندنی (ی.ن.ک) و هاورێ و دۆستی دێرینم خەمبارو دڵتەنگی کردم.

لە دەستدانی کاک حەمید خەسارەتێکی گەورەو خەمێکی گەوەیە بۆ راگەیاندنی یەکێتی لە هەولێر و هەرێمی کوردستان و بنەماڵەکەی و خزم و کەسوکار و هاوڕێکانی.

بۆ ئەم کۆستە گەورەیە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تەواوی راگەیاندکاران و راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبرو  دڵنەوایی بە بنەماڵەکەی ببەخشێت و رۆحی پاکی کاک حەمید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

د. يوسف گۆران
ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)

 

سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی: کۆچی دوایی خارە حەمید نیگەران و خەفەتباری کردم

بەڕێزان خانەوادە و بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو (خارە حەمید )

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی (خارە حەمید )م بیست و لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی خۆم ئاراستەی خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایش بە خانەوادە و ئازیزانتان ببەخشێ.

حاجی مەسیفی 
سکرتێری ئەنجوومەنی پشتیوانی(ی.ن.ک)


هەرێم كەمال ئاغا: کۆچی دوایی حەمید سابیر خەمباری کردین

 

بەرێزان  / خانەوادەی خوالێخۆش بوو  كاك حەمید سابیر. 

هەواڵی كۆچی دوایی كاك ( حەمید سابیر) كادیری دێرینی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن،  دڵگران و خەمباری كردین ، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەرێزەكەیان دەكەم، هاوبەشی خەمتانین هیوادارم دواناخۆشی خانەوادەكەتان بێت ،خوای گەورە كۆچكردوو بەبەهەشت شادبكات.


هەرێم كەمال ئاغا 
سەرۆكی فراكسیۆنی (ى.ن.ك)لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 

مەڵبەندی ٣ی هەولێر: نیگەران و خەمبارین بۆ ئەم کۆستە

 

بەڕێزان خێزان و کچ و کوڕان و خانەوادەی کۆچکردوو  هونەرمەند و ڕاگەیاندنکار حەمید سابیر .

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (حەمید سابیر ) راگەیاندنکار و ھونەرمەند، ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری مەکتەبی راگەیاندن و بیر و ھۆشیاری، نیگەران و خەمباریکردین .

بۆ ئەم خەم و کۆستە بەئازارە ، بەناوی خۆم هەڤاڵانم لەمەڵبەندی هەولێر پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و هەڤاڵانی دەکەین ، خودا سێبوری هەموو لایەکمان بدات  .
گیانی کۆچکردوو شادبێ بەبەهەشت .

انا للە وانا الیە راجعون

دکتۆر مەجید محمدامین
لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket