riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ھیچ بیانوویەک بۆ بۆردوومانکردن نییە

عیراق 01:10 PM - 2024-01-16
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق نوسینگەی رۆژنامەوانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەولێر دەکات و رایدەگەیەنێت:"ھیچ بیانوویەک نییە بۆ چەندبارەبوونەوەی بۆردوومان و بەزاندنی کایەی ئاسمانی و سەروەری خاکی عیراق، دەبێت سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت".

 

راشیگەیاندووە:"بەنیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو دۆخە ئاڵۆزە ئەکەین کەشەوی ڕابردوو بەھۆی بۆردوومانە ھەڕەمەکیەکانی سەر شاری ھەولێرەوە سەریھەڵدا کەجگە لەدروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ، ژمارەیەک ھاوڵاتی بێ تاوان بوونە قوربانی، بەردەوامیی ئەم ھێرش و پەلامارانە کەلەناوچە سنورییەکانەوە دەستیپێکرد و ئێستاش ناو شارەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ژیان و ئارامی و سەقامگیری دەشێوێنێت".


هەر لەبەیاننامەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکردووە:"ھیچ بیانوویەک نییە بۆ چەندبارەبوونەوەی بۆردوومان و بەزاندنی کایەی ئاسمانی و سەروەری خاکی عیراق، دەبێت سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرێت کەپێشێلکارییەکی تەواوی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھاوڵاتیان دەکاتە ئامانج و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە". 


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket