riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی لیوا هاشم کۆیی

پرسەنامە 02:56 PM - 2023-12-26
لیوا هاشم کۆیی PUKMEDIA

لیوا هاشم کۆیی

ئەمڕۆ سێشەممە 26-12-2023، لیوا هاشم کۆیی ناسراو بە (هاشم مام عەلی کۆیی)، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، بۆ ئەو خەمەش چەندین پرسەنامە ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کراون کە ئەمە دەقەکانیانە..

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ

کۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین، لیوا هاشم ناسراو بە (هاشم مام عەلی کۆیی) لە دڵەوە نیگەرانیکردم.

کاک هاشم تێکۆشەرێکی دێرین و دیاری رۆژە سەختەکانی شۆڕشی نوێ بوو، دڵسۆزییەکەی کردبوویە یەکێک لە نزیکەکانی سەرۆک مام جەلال و لەهێزەکانی سکرتاریەت و پاشان لە هێزەکانی ٧٠، خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکرد.

پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی

 

کۆسرەت رەسول عەلی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی لیوا هاشم دەردەبڕێت

بەڕێزان خانەوادەو کەسوکاری لیوا هاشم مام عەلی کۆیی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی فەرماندەو پێشمەرگەی دێرین (لیوا هاشم مام عەلی کۆیی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


کۆسرەت رەسوڵ عەلی

 

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی لیوا هاشم

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (لیوا هاشم مام عەلی کۆیی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو لیوا هاشم فەرماندەیەکی بەئەمەک و قارەمان و پێشمەرگە و تێکۆشەرێکی دێرینی کوردایەتی و جوامێرێکی تری کۆڕی خەبات و شۆڕش بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە. 

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە دڵسۆزەکەتان دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket