riklam

لەتیف نێروەیی: پەیوەندی میدیایی نێوان یەكێتی و چین بەهێزتر بكرێت

کوردستان 09:15 AM - 2023-12-21
لەتیف نیرۆیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی و چین لوو جوون كونسوڵی گشتی كۆماری میللی   PUKMEDIA

لەتیف نیرۆیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی و چین لوو جوون كونسوڵی گشتی كۆماری میللی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی 20/12/2023، لەتیف نێروەیی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كونسوڵگەری چینی لە هەولێر كرد و لەلایەن كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین لوو جوون پێشوازی لێكرا.

سەرەتا لەتیف نێروەیی پیرۆزبایی لە لوو جوون كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتی كۆماری چین لە هەرێمی كوردستان، باسی لە رۆڵ وگرنگیدانی سەرۆك مام جەلال بە بونیادنان و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی گەلی كوردستان و عیراق و كۆماری چین كرد كە ئەمڕۆ ئەو پەیوەندییانە زۆر بەهێزن و چین سێهەمین هاوبەشی بازرگانی عیراقە.

وتیشی: یەكێتی لەدوای پێنجەمین كۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و  سەركردایەتی نوێوە، قوناغی زۆر گرنگی بەڕێ كردووە لەپێناو یەكخستن و رێكخستنی نێو ماڵی كورد. 

لە بەشێكی تری دیدارەكەدار لەتیف نێروەیی تیشكی خستە سەر ئەو سەركەوتنە گرنگەی كە یەكێتی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەدەستی هێنا لەكەركوك و نەینەوا وخانەقین و سەرجەم ناوچە دابڕێنراوەكان. 

هەروەها لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی داوایكرد، پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ كۆماری گەلی چین بەهێزتر بكرێت، بەتایبەتی لەگەڵ دەزگا میدیاییەكانی چین بە سوود وەرگرتن لە ئەزمونی دەوڵەمەندی دەزگاو ئاژانسەكانی راگەیاندن و میدیای چینی.

لەلایەن خۆیەوە  لوو جوون  كونسوڵی گشتی كۆماری گەلی چین باسی لە گرنگی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوولا و رۆڵی گرنگی سەرۆك مام جەلال لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری میللی چین و هەرێمی كوردستان وعیراق بەرز نرخاند.

هەردوولا تیشكیان خستە سەر دۆستایەتی و ئاڵوگۆڕە مێژووییەكانی نێوان پارتی كۆمۆنیستی چین و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وجەختیان لەسەر ئەو رۆڵە گرنگە كردەوە كە رۆژنامەگەری و ڕگەیاندن دەیگێڕێت لە قووڵكردنەوەی لێكتێگەیشتن نێوان گەلی چین و گەلی كوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket