riklam

ئاسۆ مامەند: پارێزگاری داهاتووی کەرکوک ئیستحقاقی کورد و یەکێتییە

کوردستان 07:57 PM - 2023-12-19
ئاسۆ مامەند PUKMEDIA

ئاسۆ مامەند

سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دوای سوپاسی بێپایانی بۆ کەرکوکییەکان و خەمخۆرییان بۆ پاراستنی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک رایگەیاند، "پارێزگاری داهاتووی کەرکوک ئیستحقاقی یەکێتییە و دەرگاشمان بۆ شەراکەتی راستەقینە کراوەیە".

ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە 142، دوای سەرکەوتنی هاوپەیمانێتییەکە و بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بە هەوڵی یەکێتی و هیممەتی دەنگدانی کەرکوکییەکان ناسنامەی پیرۆزی کوردستانیبوونی کەرکوک سەلمێندرایەوە و پارێزگارە یەکێتییەکەی داهاتووش خزمەتکاری کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکان دەبێت".

دوای سەرکەوتنی هاوپەیمانی کەرکوک هیز و ئیرادەمانە کە یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە و 139  هەزار و 373 دەنگی بەدەستهێناوە و بۆ پیرۆزبایی سەرکەوتنی هاوپەیمانێتییەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەکێتی و کەرکوکییەکان لەیەک جیاناکرێنەوە و پارێزگاری داهاتووی کەرکوک کوردە و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتییە".

ئاسۆ مامەند دووپاتی کردەوە کە بەم دەنگدان و سەرکەوتنەی یەکێتی و هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، نایەکسانی و ناهەقی رابردوو لە پارێزگاکە ناهێڵین و لە گفتوگۆشدا دەبین لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان تاوەکو ئیدارەیەکی سەرکەوتووی خزمەتگوزار پێشکەش بە کەرکوکییەکان بکەین".

"پێش هەڵبژاردن داوامان لە لایەنە کوردستانییەکان کرد کە بە یەک لیستی یەکگرتوو بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەین، بەڵام بەداخەوە گوێمان لێنەگیراو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەزاران دەنگی کورد بەفیڕۆ بڕوات، بۆیە تەئکید دەکەیەنەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوی بە شەراکەتی راستەقینە لە حکومڕانیدا هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا دەرگای بۆ لایەنەکان کردووەتەوە، چونکە بۆ یەکێتی خزمەتی کەرکوکییەکان گرنگە"، ئاسۆ مامەند وای وت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket