riklam

پیرۆزباییەکان بۆ سەرکەوتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانێتییەکانی

کوردستان 07:19 PM - 2023-12-19
لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتی PUKMEDIA

لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا کە لەڕێی هاوپەیمانێتی و لیستی سەربەخۆ و کاندیدی سەربەخۆوە بەشداری کرد، بەتایبەت لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لە ریزبەندی یەکەم و پێشەنگدایە کە لە کەرکوک و موسڵ و دیالە تێکڕای دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەوبۆنەیەوە چەندین بروسکەی پیرۆزبایی ئاڕاستە دەکرێت کە ئەمە دەقی هەندێکیانە...

 

پیرۆزبایی رەفعەت عەبدوڵڵا

 

دانیشتوان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک و دەوروبەری

 

بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و بەشداری کاریگەرتان لەماوەی کەمپینی هەڵبژاردنەکەو تا لیستەکەی خۆتان و کوردایەتیتان سەرخست،  ئەمەوێت پڕ بەدڵ سوپاس و پیرۆزبای خۆمتان ئاراستەبکەم و هیوای داهاتووی پرشنگدار بۆ شارەکەمان لە چوارچێوەی ناسنامەی کوردستانی بوونیدا بخوازم.

 

بەڕێزان هەمووتان ئەزانن ئەم شارە پێکهاتەی جیاوازی لێ یەو پێویستە گیانی برایەتی و هاوبەشی بپارێزین ویەکێتیش باشتر لەجاران خزمەتی داهاتووی شارەکەو ئێوەی دڵسۆز ئەکات، ئەم ئەنجامە ڕاستکردنەوەی ئەو هەوڵانەبوو کە ئەیانویست کوردستانی بوونی شارەکەو هەستی برایەتی نێوان پێکهاتەکانی شار تێکبدات،جارێکی تر کەرنەڤاڵی سەرکەوتن و  ئاهەنگی خۆشیتان پیرۆزبێت

براتان
رەفعەت عەبدوڵا حەمە ڕەش

 

پیرۆزبایی لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری

بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامە رەسمی و بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عیراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی گەلی کوردستان و یەکێتی لە خەڵکی کوردپەروەری ئەو ناوچانە و کەسوکاری شەھیدان و  پێشمەرگە و تێکۆشەران و ھێزە ئەمنییەکان و لاوانی ماندوونەناس و تەواوی رۆڵەکانی ئەم گەلە ستەمدیدەیە و ئەم حزبە قوربانیدەرە دەکەین، پیرۆزبایی لە رۆحی شادی رێبەری گەورەی کوردایەتی مام جەلال دەکەین کە  ھەتاسەر خەمخۆری نەگۆڕی خەڵکی ئەو ناوچە کوردستانییانە بوو. 

 

ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی کە سەرکەوتنی کورد و کوردستانییانی کەرکوک و خانەقین و خورماتوو و مەخمور و شەنگال و یەک بەیەکی خەڵکی ئەو ناوچانە و تەواوی خەڵکی کوردستانە، بەرھەمی کاری دەستەجەمعی یەکێتییانە و رێبەرایەتی و سەرکردایەتییەکی توندوتۆڵ و جیاوازە، وەفای خەڵکی ئەو ناوچانە بوو بۆ مامی رێبەرمان، ھەروەک چۆن زادەی کۆنگرە و خۆڕێکخستنەوەیەکی بە پلان و کارا و سەردەمێکی نوێی مایەی ھیوایە، بەڵام وەک مام فەرمووی: نابێت لەسەر چەپکەگوڵی دەسکەوتەکان خەومان لێ بکەوێت.

 

لێرەدا گرنگە سەرکەوتن و دەسکەوتە حزبی و دیموکراسییەکان بۆ دەسکەوتێکی عیراقی و کوردستانی و نیشمانییانە تەرجومە بکەین و برایەتی و پێکەوەھەڵکردن و پێکەوەژیان و کارکردنێکی کاریگەر لەگەڵ پێکھاتە گرنگ و رەسەنەکانی ئەو ناوچانەدا بھێنینە ئاراوە، ھەروەک چۆن گرنگە ئەو سەرکەوتنە ببێتە ھەوێنی ھاوکاری و ھاوخەباتی ھێزە کوردستانییە بەرپرسیارەکان و مایەی کۆکردنەوە و یەکبوونی کودستانییانە و عیراقییانەمان بێت و ببێتە ئیلھامبەخش بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتنی ئاوا بەرچاو لە داھاتووی نزیکی عیراق و ھەرێمی کوردستاندا،  لەپێناوی خزمەتکردنی خەڵکی بەوەفای خۆمان، کە دەرکەوت وێڕای نیگەرانییەکانیان بەڵام لە تەنگانەدا ھەرگیز پشت لە ھێزە رەسەن و خەباتگێڕەکانی خۆیان ناکەن.

عیماد ئەحمەد
لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
(ی.ن.ک)

 

پیرۆزبایی د. یوسف گۆران

 

سوپاسی هەموو کوردانی بەشەرەفی قودسی کوردستان ئەکەم کە بە دەنگدانیان بۆ کوردستانیەتی کەرکوک نەیانهێشت خەونی هەزاران شەهید و ئەنفالکراوی گەلەکەمان لەبار بچێت، پیرۆزە داستانی پاراستنی ناسنامەی کوردستانیەتی کەرکوک ، شەکاوە  بێت ئاڵای  بەرزی کوردستان  لە کەرکوکەوە تا حەمرین.

د. یوسف گۆران 
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

پیرۆزبایی جڤاتی سلێمانی بزاڤی ئاشتی

 

بۆ/بەڕێز سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وجەماوەری یەکێتی نیشتمانی وکۆمەڵانی خەڵکی  کوردستان

بابەت /پیرۆزبایی

بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بزاڤی ئاشتی جڤاتی سلێمانی  زۆر بەگەرمی و پڕ بە دڵ  پیرۆزیاییتان لێدەکەین بە بۆنەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی  ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و شارە کوردستانییە دابڕێنراوەکان و بەدڵنیاییەوە ئەمە سەرەتای زنجیرە سەرکەوتنێکی چاوەڕوانکراوە بۆ یەکێتییەکەمان و دوا رۆژێکی پرشنگداری هیوا بەخش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
دەستی ماندوبونتان دەگوشین وئێوە رابەربن و ئێمە جەماوەری بەئەمەک بۆ رێبازەکەی رەوان شاد مامی هەمیشە زیندوو

هەرسەرکەوتووبن

سەربەست تۆفیق
سەرۆکی جڤاتی سلێمانی بزاڤی ئاشتی
۱۹/۱۲/۲٠۲۳

 

پیرۆزبایی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

 

پیرۆزبایی پارتی نەتەوەیی کوردستان

 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket