riklam

ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بڵاودەکرێتەوە

کوردستان 06:30 PM - 2023-12-19
بەپەلە PUKMEDIA

بەپەلە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بڵاودەکاتەوە کە لە رۆژانی (16و18)ـی-12-2023 بەڕێوەچوو.

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: "ئەنجامی ٪94.4ـی دەنگەکان رادەگەیەنین کە ئەنجامی 36 هەزار وێستگەی دەنگدانە، کە 16 ملیۆن و 877 هەزار کەس کارتی بایۆمەتریان هەبووە و هەروەها دوو هەزار وێستگەی دەنگدانیش کە سکاڵایان لەسەرە وردبینی دەکرێن".

 

سەبارەت بە پارێزگای کەرکوکیش کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەدا: "هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە 142 زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە کە 139 هەزار و 373 دەنگە".

 

لە پارێزگای دیالەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە لیستی سەربەخۆ بە ژمارە 120 بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی کردبوو، 23 هەزار و 715 دەنگی بەدەستهێناوە.

 

لە پارێزگای نەینەوا، هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا ژمارە 134، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا 45 هەزار و 939 دەنگی بەدەستهێناوە.

 

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە....

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket