riklam

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی گەلی کوەیت دەکات

جیهان 05:50 PM - 2023-12-16
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

پرسەنامە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی گەلی کوەیت دەکات بۆ کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلصباح.

 

دەقی پرسە نامەکە......

 

بەڕێز شێخ مشعل  ئەحمەد جابر ئەلصباح
ئەمیری دەوڵەتی کوەیت 


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلصباح-م بیست کەدوای ژیانێکی پڕ لەدەستکەوت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوەیت گیانی سپارد.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزانی ئال صباح و گەلی کوەیت دەکەم، لەپەروەردگاری مەزن داواکارین بەسۆز و میهرەبانی خۆی لەکۆچکردوو خۆشبێ، و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری  کەسوکارو گەلی کوەیت بەگشتی بدات. 


إنا لله وإنا إليه راجعون


قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket