یەکێتی بە دەنگدان گۆڕانکاری ئیداری دەخوڵقێنێت
کوردستان 10:31 AM - 2023-12-09لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کارنامەی لیست و
هاوپەیمانێتییەکانیدا جەختی لە خزمەتی هاووڵاتییان بە گشتی و ناوچە جێناکۆکەکان بە
تایبەتی کردووەتەوە، بۆ ئەمەش داوا لە هەموو لایەک دەکات کە بەشداری کارایان لە هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هەبێت، هەروەها ئەم هەلە زێڕینە لەدەست نەدەن و دەنگ بە لیست
و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتی بدەن تا لەورێگایەوە چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن و
کاندیدانی یەکێتیش زیاتر خزمەت بە هاووڵاتییان بکەن بێ جیاوازی، چونکە هاووڵاتیانی
ناوچە جێناکۆکەکان پێویستیان بە خزمەتگوزاری زیاتر هەیە و دەنگدان بە کاندیدانی یەکێتیش
وادەکات کە خزمەتگوزاری زیاتر جێبەجێ بکرێت.
هەلێکی زێڕین لەبەردەستدایە
شاهۆ رۆژبەیانی کاندیدی ژمارە ٢٤ لە هاوپەیمانیی
کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لەم کاتەدا هەلێکی زێڕینمان لەبەردەستدایە
و دەتوانین لە رێگای هەڵبژاردنەوە دەسەڵات بەدەست بهێنینەوە، بۆیە پێویستە هەموومان
بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان تا دووبارە بتوانین دەنگی کورد دلێر بکەین و ئیدارەیەکی
باشی خزمەتگوزار دروست بکەین کە خەڵکی شیاو لە ناو ئەنجومەنی پارێزگادا هەبێت و کەسێکی
رەسەنی شارەکەش بکەینە پارێزگاری کەرکوک".
"ئێمە لە قۆناغێکی
مێژوویی و چارەنووسسازداین، چونکە لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە کەرکوک بێبەش بووە لە هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە رابردووشدا هاووڵاتییانی ئێمە بەرگریکاربوون و دڵنیاشین
لەم قۆناغەشدا هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە سەردەخەن و ئێمەش زیاتر خزمەت
هاووڵاتیان دەکەین"، شاهۆ رۆژبەیانی
وادەڵێت.
بەگڕوتینەوە بەرەو بنکەکانی دەنگدان بچن
بە بەشداری زۆرترین دەنگدەری کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان
و متمانەدان بە کاندیدانی یەکێتی، کورد لەو ناوچانە چارەنوسی خۆی دیاری دەکات.
سەعدییە عەلی سەعید كاندیدی ژماره ٢٨ به لیستی
سهربهخۆی ژماره ١٢٠ له دیاله له لێدوانێكیدا بۆ سایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA رایگهیاند:
"لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق داوا لە خەڵکی پارێزگای دیالە
و قەزای خانەقین دەکەین بەشداری دەنگدان بکەن و بەگڕوتینەوە بەرەو بنکەکانی دەنگدان
بچن و چارەنوسی خۆیان بەدەستی خۆیان دیاری بکەن".
"لەدەستچونی
یەک دەنگ لە هەڵبژاردن زیان بە هاووڵاتیانی کورد دەگەیەنێت لە ناوچە جێناکۆکەکان،
هەرکاتێکیش لیستەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان متمانەی هاووڵاتیانی بەدەستهێنا بەبەرنامەیەکی
تۆکمەوە لە ئەنجومەنی پارێزگا کاری جدی بۆ کورد و سەرجەم پێکهاتەکان دەکەین"،
سەعدییە عەلی وای وت.
رۆژی هەڵبژاردن رۆژێکی چارەنوس سازە
کاندیدانی یەکێتی داوا لە هاووڵاتیانی نەینەوا دەکەن
رۆژی هەڵبژاردن بکەنە ئاهەنگ و بەشداری کارایان هەبێت لەسەر سندوقەکانی دەنگدان،
چونکە رۆژی هەڵبژاردن رۆژێکی چارەنوس سازە بۆ پرسی کورد.
لەیلا رێکانی كاندیدی ژماره ٢ له هاوپهیمانی
خهڵكی نهینهوا به ژماره ١٣٤ له لێدوانێكیدا بۆ سایتی رهسمی یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA رایگهیاند: "داوا لە هاووڵاتیانمان
دەکەین رۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ بکەنە رۆژی ئاهەنگێکی جەماوەری و بەشدارییەکی کارایان هەبێت
لەهەڵبژاردن و دەنگ بە کاندیدانی هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا بدەن".
"رۆژی هەڵبژاردن
رۆژێکی چارەنوس سازە بۆ خەڵکی نەینەوا، بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە یەکێتی و هاوپەیمانێتییەکانی
لە جێناکۆکەکان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان تێدەکۆشێت و داوا دەکەین بەگڕوتینەوە بەرەو
سندوقەکانی دەگدان بڕۆن و کەسی گونجاو هەڵبژێرن"، لەیلا رێکانی وای وت.
پرسی هەڵبژاردن، پرسێکی چارەنوس سازە بەتایبەت بۆ
کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بۆ ئەو مەبەستە کاری
جددی کردووە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە بە بەشداری کارایان لە هەڵبژاردن
چارەنسوی خۆیان دیاری بکەن و دڵنیابن لەوەی کە یەکێتی هیچ کاتێک و لەهیچ دۆخێکی نەخوازراو
لە ناوچە جێناکۆکەکان جێیان ناهێڵێت و داکۆکی لە مافە رەواکانیان دەکات و لەڕێی نوێنەرانیشیانەوە
لەبەغدا کار دەکەن بۆ گەیاندنی دەنگ و داواکارییەکانیان و بەجێ گەیاندنی شایستە
کانیان، کە لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا و لەسەرجەم کۆبونەوەکانیشدا پرسی ئەو
ناوچانە باسی لێوە دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
06:08 PM - 2024-05-20
رێكخراوی پهیامنێران: لهسهر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار دهستگیركراوه
02:43 PM - 2024-05-20
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
کوردستان 10:30 AM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
کوردستان 06:08 PM - 2024-05-20 -
رێكخراوی پهیامنێران: لهسهر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار دهستگیركراوه
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
ی ن ک 02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
هەواڵ 01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20 -
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20