riklam

سەرۆك بافڵ قەڵغانی شكۆمەندی بە مستەفا چاوڕەش دەبەخشێت

کوردستان 03:32 PM - 2023-11-29
سەرۆك بافڵ، مستەفا چاوڕەش، جەعفەر شێخ مستەفا، لیوا روكن عومەر ساڵح نووسینگەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆك بافڵ، مستەفا چاوڕەش، جەعفەر شێخ مستەفا، لیوا روكن عومەر ساڵح

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، قەڵغانی شكۆمەندی، رێز و پێزانینی نیوسەدە پێشمەرگایەتی، خەباتی بێدابڕان و بەشداریی كاریگەری لە شۆڕشی نوێ وەك فەرماندە و قارەمانێكی گەلی كورد بەخشییە هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش.

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەكی بەرچاو لە لێپرسراوانی حكومی، حزبی، ئەمنی، سەربازی، فەرماندە و ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە لە بارەگای فەرماندەیی گشتیی رێوڕەسمی رێزلێنان و ماڵئاوایی بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش لە فەرماندەیی هێزەكانی ٧٠ بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە مێژووی پاك و پڕ لە سەروەریی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش كرد لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و نوێ و رایگەیاند: "یەكێتیی نیشمانیی كوردستان دڵسۆزی و قارەمانێتی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش و تێكۆشەرەكانی تری لەیادناكات، ئەوان رەمزی ئازایەتی و نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان و سەرفرازیی خەڵكەكەیدا.

لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "كاك مستەفا چاوڕەش لە هەموو قۆناغەكانی خەبات و لە هەر ئەرك و بەرپرسیارێتییەكدا بووبێت، دڵسۆزانە ئەركەكانی بەجێگەیاندووە و هەر ئەمەش وایكردووە جێگەی متمانە و خۆشەویستی هەموولایەك بێت، هەر بۆیە خۆمان بە قەرزاری ئەو مێژووە درەوشاوەیەی دەزانین و مایەی شانازییە كە هەرگیز لە رێگا راستەكەی خەبات لاینەدا".

هەروەها سەرۆك بافڵ سوپاسی تایبەتیشی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و بەشداریی چالاكانەی لە رێكخستنەوەی هێزەكانی ٧٠  كە رۆڵێكی دیار و بەرچاوی هەبووە.

هەر لە رێوڕەسمەكەدا جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم لەوتەیەكدا بە رێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە رۆڵی مستەفا چاوڕەش كرد لە خەباتی چەكداری بۆ سەرفرازیی كوردستان و بەشێكی گرنگبووە لە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە.

لیوا روكن عومەر ساڵح، سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ٧٠ لەوتەیەكدا پێزانینی بۆ پشتیوانییە بەردەوامەكانی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش دەربڕی لە رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و رایگەیاند: "هێزەكانمان دڵسۆزی و ماندوونەناسیی كاك مستەفا لەبیرناكەن و خۆمان بە قەرزاری ئەو تێكۆشەرە دەزانین".

لەبەرامبەردا هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش پێزانینی بۆ ئەو رێزلێنانە دەربڕی و روونیكردەوە، گەورەترین شانازی لە ژیانیدا پێشمەرگایەتی و بەشداریكردن بووە لەخەباتی رزگاریخوازی گەلی كورد و رایگەیاند: "تاوەكو تەمەن و ژیان رێگای بدات بەردەوام دەبێت لە درێژەدان بە رێبازی شەهیدان، خزمەتكردنی خەڵك و بەهەمان گڕوتینی جارانەوە خزمەتی رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال دەكات".

لە كۆتایی رێوڕەسمەكەشدا چەندین خەڵاتی رێزلێنان پێشكەش بە مستەفا چاوڕەش كرا لە بەرامبەر رۆڵ و ماندووبوونی لە خزمەتكردنی هێزی پێشمەرگە و گەلەكەی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket