riklam

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆ خانەوادەی نەزیرە شیخ ڕەشید شێخ حەمید تاڵەبانی

پرسەنامە 10:22 PM - 2023-11-26
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو نەزیرە شیخ ڕەشید شێخ حەمید تاڵەبانی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

کەس وکار و خانەوادەی کۆچکردوو نەزیرە شیخ ڕەشید شێخ حەمید تاڵەبانی،
هەڤاڵ پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)

دڵگرانین بە کۆچی دوایی خاتوو نەزیرە شیخ ڕەشید شێخ حەمید تاڵەبانی خوشکی شەهیدی فەرماندە سیروان تاڵەبانی و دایکی شەهید دەشتی.

 خاتوو نەزیرەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ، لەخەباتی رزگاریخوازی و شۆرشی نوێدا رۆڵی گەورەیان بینیوەو لەم پێناوەدا چەندین رۆڵەی قارەمانیان کردۆتە قوربانی ڕێگەی سەرفرازی کوردستان.

 بۆئەم خەمە پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێرادەگەیەنین و لە یەزدانی مەزنی داواکارین  سەبوری  بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی  بەرین  شاد  بکات .


 انا لله وانا الیە راجعون 


 مەکتەبی سیاسیی  
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket