riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیری خەلیلی

کوردستان 01:34 PM - 2023-11-26
هونەرمەند تاهیری خەلیلی PUKMEDIA

هونەرمەند تاهیری خەلیلی

پرسەنامە

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-11-2023 هونەرمەند تاهیری خەلیلی لە ماڵەکەی خۆیدا لەشاری سلێمانی، لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک پرسەنامە و هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەمالەکەی دەکرێت، کە ئەمانەی خوارەوە دەقەکانیانە:

 

سەرۆک بافڵ: تاهیر خەلیلی مرۆڤێکی بەهەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆز بوو

 

کۆچی دوایی پێشمەرگە و هونەرمەندی نیشتمانپەروەر (تاهیر خەلیلی) لە دڵەوە نیگەرانیکردین

هونەرمەند تاهیر خەلیلی جگەلەوەی خاوەنی دەنگێکی رەسەن بوو، مرۆڤێکی بە هەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو.


بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، هاوڕێیانی و هونەرمەندان دەکەین و هاوبەخشی ماتەمیانین.

لەخوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

مەکتەبی سیاسی: بەرهەمەکانی هونەرمەند تاهیری خەلیلی هەمیشە لەیادماندا دەمێنێتەوە

 

بەرێزان بنەماڵەی کۆچکردوو هونەرمەند و تێکۆشەری دێرین تاهیری خەلیلی  

بە نیگەرانی و داخی زۆرەوە هەواڵ کۆچی دوایی هونەرمەند  (تاهیری خەلیلی) مان بیست ، بۆ ئەم خەمە پرسە وماتەمی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی دەکەین.

 تاهیری خەلیلی هونەرمەندێکی خاوەنی چەندین بەرهەمی بە پێزی هونەری میوزیک وگۆرانی و تێکۆشەرێکی دێرینی بوو کە لەئاست پرسە نیشتمانی ونەتەوەییەکاندا هەڵوێستی  جوامێریی هەبوە و یادەوەری  بەرهەمەکانی هەمیشە لەیادماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە، بەکۆچی دوایی خەم و پەژارەی زۆری بۆ ئێمە و کۆمەڵی کوردەواری بەجێهێشت .

لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی هەموو لایەک بدات و جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت .

اناللەو اناالیە راجعون 

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قوباد تاڵەبانی: کۆچی دوایی تاهیری خەلیلی دڵگرانی کردم

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەندی دێرین تاهیری خەلیلی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەندی دێرین (تاهیری خەلیلی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

بەکۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە خۆشەویستە، گەلەکەمان هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەری لەدەستدا کەلەڕێی موزیک و گۆرانییەوە خزمەتی بەپرسە نەتەوەییەکان دەکرد.

بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket