riklam

هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی خاتوو عائیشە عەبدولواحید

کوردستان 08:35 PM - 2023-11-25
خاتوو عائیشە عەبدولواحید PUKMEDIA

خاتوو عائیشە عەبدولواحید

پرسەنامە

ئەمڕۆ شەممە 25-11-2023 خاتوو عائیشە عەبدولواحید، دایکی خاتوو نەرمین عوسمان  و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەنامە و هاوخەمییەکان ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان کران.

 

دەقی پرسەنامەی سەرۆک بافڵ......

 

خوشکی بەڕێزمان خاتوو نەرمین عوسمان 
‎برای بەڕێزم کاک هاوڕێ دارۆ شێخ نوری 


‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید ) دایکی خاتوو نەرمین عوسمان و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحیدمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەكەین كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

دەقی پرسەنامەی خاتوو گەلاوێژ....

 

بۆ خۆشەویست و بەڕێز خاتوو نەرمین عوسمان..
لە دڵەوە نیگەران و غەمباربووم بۆكۆچی دوایی دایكی ئازیزتان،  خاتوو "عائیشە عەبدولواحید"، ژنە تێكۆشەرو نیشتمان پەروەرو خوشكی شەهیدی سەركردە جەعفەر عەبدولواحدو  دایكی شەهید ئازاد.

 

خوالێخۆشبوو خاتوونێكی میهرەبان و دڵسۆزو خەمخۆر بوو، دووبارە هاوبەشی خەمتانم و لە خوای گەورە داواكارم سەبوریتان بدات و دوا ناخۆشی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان بێت...

 

إنا لله وإنا إليه راجعون...
گەلاوێژ

 

کۆسرەت رەسول عەلی پرسەنامەیەک ئاراستەی خاتوو نەرمین عوسمان دەکات

خوشکی بەڕێزم خاتوو نەرمین عوسمان
خانەوادەو کەسوکاری خاتوو عائیشە عەبدولواحید


بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید) دایکی بەڕێزتان و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

خاتوو عائیشە لە خانەوادەیەکی قارەمان و تێکۆشەر پەروەردە بوو، خاوەنی مێژوویەکی پاک و پڕ لە سەروەرین، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم ژنە تێکۆشەرە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.


براتان
کۆسرەت رەسول عەلی

 

دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی....

 

دڵگرانین بە کۆچی دوایی خاتوو عائیشە عەبدولواحید دایکی  بەرێزتان و دکتۆر نازەنین و شەهید ئازاد، خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید ، نەنکی هەڤاڵ هاوڕێ دارۆ ئەندامی  مەکتەبی  سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

 بۆئەم خەمەتان پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێرادەگەیەنین و لە یەزدانی مەزنی داواکارین  سەبوری  بە هەموو لایەکتان ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی  بەرین  شاد  بکات .


 انا لله وانا الیە راجعون 


 مەکتەبی سیاسیی  
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

قوباد تاڵەبانی:خاتوو عائیشە ژنێکی ماندونەناس و لەخانەوادەیەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بوو 

 

بەڕێز خاتوو نەرمین عوسمان

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو عائیشە

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو خاتوو (عائیشە عەبدولواحید) ژنێکی ماندونەناس و لەخانەوادەیەکی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری رێگای رزگاری کوردستان و خوشکی شەهیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید و دایکی شەهید ئازاد و خاتوو نەرمین عوسمان ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، کۆچکردنی جێگای داخە. 

بۆ ئەم کۆستە بەئازارە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید) 

بەڕێز/ خاتوو نەرمین عوسمان
بەڕێز/ خاتوو نازەنین عوسمان
بەڕێزان/ خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو (عائیشە عەبدولواحید)

بەداخ و پەژارە و دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایکتان خوشکی تێکۆشەری سەرکردە شەهید (جەعفەر عەبدولواحید)ــــمان پێگەیشت، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، تکایە پرسە و سەرەخۆشیمان بگەیەننە هەموو ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان، بە هیوای ئەوەین کە ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت و جێگەی کۆچکردووش بەهەشتی بەرین بێت، لە خوای گەورە داواکاریین سەبووری بە هەموو لایەکتان ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون 

باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket