riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی سابیر هەورامی

پرسەنامە 10:22 AM - 2023-11-25
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سابیر هەورامی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە

 

*برای بەڕێزم کاک سەرتیپ سابیر هەورامی*

 بەڕێزان کاک ئاکۆ و کاک تاهیر و کاک بایەر

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک سابیر هەورامی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی مام (سابیر هەورامی)، نیگەران و دڵگران بووم. 

کۆچکردوو لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دیاری ناوچەی هەورامانە کە چەندین قوربانییان لەپێناو گەلی کورد و مافە ڕەواکانی داوە، لەدەستدانی مایەی نیگەرانی هەموومانە.

بۆ کۆچی دوایی مام سابیر، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket