riklam

قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی كافیە نانەکەلی دەكات

پرسەنامە 09:44 PM - 2023-11-22
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی حاجی كافیە نانەکەلی، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو حاجی كافیە نانەكەلی

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (حاجی كافیە)، خێزانی شەهید علی سور قازی خانەیی نیگەران و دڵگران بووم.

 

كۆچكردوو حاجی كافیە ژنە تێكۆشەرێكی كۆڵنەدەر و بوێر و خۆڕاگربوو دایكی هەر چوار ڕۆڵەی شەهید (سەعید، عەباس، رۆستەم، و عوسمان) و  سێ كچیشی لەزیندانەكانی رژێمی لەناوچوودا ئازار و مەینەتییان چەشت، كۆچكردنی دایە كافیە جێگای داخە.

 

بۆ كۆچی دوایی ئەم خانمە ماندونەناسە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket