riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی زێنەب عوبێد عەبدوڵا

پرسەنامە 03:35 PM - 2023-11-14
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال،پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو زێنەب عوبێد عەبدوڵا دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو زێنەب عوبێد عەبدوڵا

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (زێنەب عوبێد عەبدوڵا)، نیگەران و دڵگران بووم. 
کۆچکردوو خاتوو زێنەب خانمێکی ماندوونەناس و پشتیوانی پێشمەرگە و شۆڕش و کوردایەتی بوو لەو پێناوەشدا دوو نەوەی بوونە قوربانی بەناوەکانی شەهید فاخیر و شەهید نیسان. 
بۆ کۆچی دوایی ئەم خانمە تێکۆشەرە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله وانا اليه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket