riklam

سەرۆك بافڵ: تەنها بەیەكڕیزی دەتوانین ناوماڵی كوردستان بپارێزین

کوردستان 07:06 PM - 2023-11-01
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و یاكۆ بیرێندز كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا‎ ‎لە هەرێم نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و یاكۆ بیرێندز كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا‎ ‎لە هەرێم

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە یاكۆ بیرێندز كونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا‎ ‎لە هەرێمی كوردستان كرد.

 

لەدیدارەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان و دارا خەیلانی ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوون  دۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی یەكجارەكی لەبارەی ئەو پرسانەی ناكۆكییان لەسەرە.

پەیوەست بە پرسی هەڵبژرادن و پەیوەندیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم، سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "یەكێتی پشتیوانی هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانجەكەی بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم بێت، دەشمانەوێت ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە بە كۆدەنگی بڕیاری لێبدرێت، چونكە تەنیا بە یەكڕیزی و پێكەوەیی دەتوانین ناوماڵی كوردستان بپارێزین. ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەردیش كە وەڵامدەرەوەی خواستی هەموولایەك بێت، زامنی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانە دەكات".

 

رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی: "پرسەكە لای ئێمە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و هەموو هەوڵێكمان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكاندایە. دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانیی تۆكمە بونیادبنێین كە لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكاندا بێت، بەڵام دەبێت دادپەروەری لەبەرچاوبگیرێت و دووربێت لە بەرژوەندیی تایبەت".

 

سەبارەت بە ژیانی هاوڵاتییان و خراپی دۆخی گوزەرانی مووچەخۆرانەوە سەرۆك بافڵ روونكردنەوەیدا و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "پێویستە هەموو هەوڵەكان لەپێناو كۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوە یەكبخرێن و چیتر رێگەنەدرێت ژیانی خەڵك بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان. هەوڵەكانیشمان لەو پێناوەدا بەردەوامە و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەمان، كاری لەپێشینەمانە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket