riklam

سەرۆك بافڵ: پێویستە پارێزگاریی لە هاوبەشیی راستەقینە بكەین

کوردستان 02:14 PM - 2023-11-01
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق كرد. 

لەدیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەبوو، دۆخی سیاسیی هەرێم، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی هەوڵە نیشتمانییەكانیان كرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا. 

لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی كۆی هاوكێشەكانەوە سیاسەت و ستراتیژی یەكێتیی خستەڕوو و رایگەیاند: "پاراستنی سەقامگیریی وڵات و بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر پەیوەستە بە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان سەرجەم هێز و لایەنەسیاسییەكان و گفتوگۆی بوونیادنەرانەوە".

 

سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەشكرد: "پێویستە هەمووان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و بە ئامانجێكی هاوبەشەوە كار بۆ ئاوەدانیی و خۆشگوزەرانیی وڵات بكەن"، وتیشی: "بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایانەش پێویستە پارێزگاریی لە هاوبەشیی راستەقینە، تەبایی و پێكەوەژیان بكەین".


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket