riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی خوازیاری پەیوەندییەکی بەهێزە لەگەڵ لایەنەکان

کوردستان 08:03 PM - 2023-10-29
کۆبوونەوەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

کۆبوونەوەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩/١٠/٢٠٢٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە کڵاوس شترایشەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەی بوو، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو راهێنانی بەردەوام بە هێزەکانی پێشمەرگە.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان، لەمڕووەوە هەردوولا جەختیان لەگرنگی باشترکردنی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوەو لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیاری پەیوەندییەکی بەهێزو هاوسەنگە لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان".

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەشێکی تری دیداری نێوان لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و کونسوڵی ئەڵمانیا بوو، هەردوولا کۆک بوون لەسەر چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوورو بەلێکتێگەیشتنی هاوبەش.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket