riklam

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە

کوردستان 09:55 AM - 2023-09-15
سایتی شەفافیەت PUKMEDIA

سایتی شەفافیەت

شەفافیەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 12 ملیار دینارە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 9-9-2023 تا 15-9-2023، بڕی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 682 هەزار و 827 دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 10 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكی 2 ملیار دینار بەشێوەی چەكە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، داهات بڕی 12 ملیار و 639 ملیۆن و 682 هەزار و 827 دینار بووە، بەجۆرێك كە 10 ملیار و 503 ملیۆن و 601 هەزار و 17 دیناری واتە 83% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 136 ملیۆن و 81 هەزار و 65  دینار، واتە 17% بەشێوەی چەكە و مقاصەیە 0 دینارە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.com، بڕیاریشە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.

PUKMEDIA





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket