riklam

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پشکی هەرێم جێگیر نییە

کوردستان 02:27 PM - 2023-08-20
بودجە PUKMEDIA

بودجە

چاوەڕواندەکرێت لەماوەی ئەم ١٠ رۆژەدا حکومەتی عیراق پشکی هەرێم رەوانە بکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی_ش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "بڕی پشکەکە دەکەوێتەوە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا و پابەندبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکەوە".

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و عیراق لەبارەی پشکی هەرێم بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە وەفدی حکومەتی هەرێم لەبەغدایە، بەڵام تا ئێستا بەرچاوڕوونی نییە کە لەم مانگەدا حکومەتی هەرێم چەند نەوت و داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی عیراق کردووە".

"چاوەڕوان دەکریت لەماوەی ئەم ١٠ رۆژەدا حکومەتی عیراق پشکی هەرێم رەوانە بکات، بەڵام بڕی پشکەکە دەکەوێتەوە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا و پابەندبوونی هەرێم بە ڕێککەوتنەکەوە"، جەمال کۆچەر وایوت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی: "بەهۆی مەتاتی بوونی ئەو یاسایەی لەبوودجەدا هەیە سەبارەت بەپشکی هەرێم دەتوانرێت کێشەی زۆر دروستبکرێت، بەڵام دواجار هەردوو حکومەت دەتوانن ئەو کیشانە تێبپەڕێنن و بگەنە ئەنجامێکی باش، ئەگەر نییەتێکی باش هەبێت".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket