riklam

زەرەرمەندانی دەستی بەعس قەرەبوودەکرێنەوە

کوردستان 08:05 PM - 2023-08-11
دیناری عیراقی PUKMEDIA

دیناری عیراقی

دەستەی داواكانی موڵكداریی عیراق لە هەرێمی كوردستان، بڕی دوو مليار دینار بەسەر ئەو كەسانە دابەشدەكات، كە زیانلێكه‌وتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی، بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەستەی داواكانی موڵكداری بەخۆشحاڵییەوە جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەم پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردووە".

وتیشی: "دوای ئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشكراون لە لیژنەی دادوەری دەستەكەمان پلەی كۆتایی وەرگرتووە.، بڕیاری دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە".

 "هاووڵاتیانی خوشەویست ئاگادار دەكەینەوە پێشتریش پرۆسەی خەرجكردنی بڕە پارە بۆ زیانلیكەوتوان  هەبووە و بەردەوامیش دەبێت"، "لە پرۆسەی ئەمجارە ٦٠٦ كەس سوودمەند دەبن"، تارا ئەنوەر قەرەداغی وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket