شاسوار، نه‌وه‌ی نوێ ده‌كاته حزبی تاكبڕ‌یار و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
کوردستان 06:45 PM - 2023-05-31نەوەی نوێ
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ساڵی 2017 ه‌وه سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌یه، هیچ جوڵه‌یه‌كی دیار نییه بۆ كۆنگره و بێ په‌یامیشه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی جوڵانه‌وه‌كه كه شه‌ش ساڵه له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتوه، رۆژنامه‌نوسێكی عیراقیش له دیدارێكدا به شاسواری وت:" ئێوه‌ش بزووتنه‌وه‌كه‌تان به بنه‌ماڵه‌یی كردووه، ئه‌وه‌تا تۆ و خاتوو سروه‌ی خوشكت و نزاری برات نه‌وه‌ی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێی بێوه‌ڵام كرد
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵی رۆژنامه‌نووس له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی Utv له دیدارێكدا به شاسوار عه‌بدولواحیدی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت:"جگه له خۆت و سروه‌ی خوشكت و نزاری برات كه كاری ئابووری و بازرگانی بۆ حزبه‌كه‌ت ده‌كات ، كه‌سی تر له‌حزبه‌كه‌ت هیچ نییه" ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ له كاتێكدا بوو كه شاسوار عه‌بدولواحید باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بنه‌ماڵه‌یین، به‌ڵام بۆ پرسیاره‌كه‌ی ته‌ڵاڵ كه نه‌وه‌ی نوێش بۆ ئێوه‌ی بنه‌ماڵه‌یه، كه‌وته مه‌وقیفه‌وه و بێوه‌ڵام و ئیحراج بوو.
شه‌ش ساڵ سه‌رۆك و نه‌وه‌ی تاكبڕ‌یار
به‌شه‌ش ساڵ شاسوار ، نه‌وه‌ی نوێی كردووه به حزبێكی بنه‌ماڵه‌یی و ئۆرگان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌وه‌ی نوێی بێ‌ئاگا كردووه له سیاسیه‌ت و په‌یوه‌ندی و سه‌رچاوه‌ی دارایی، بۆیه ئه‌مه‌ش كێشه‌و ناره‌زایی نه‌وه‌ی نوێی لێكه‌وتۆته‌وه و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری كوردستان و عیراقیش وازیان له جوڵانه‌وه‌كه هێناوه، چونكه سیاسه‌ت و میدیای نه‌وه‌ی نوێ، له خزمه‌ت بازرگانی و چه‌واشه‌كاری و بنه‌ماڵه‌كه دایه.
گرفته‌كانی نه‌وه‌ی نوێ په‌یوه‌ندی تاریك و ژێربه‌ژێری په‌رله‌مانی و سیاسیی و بازرگانی و زۆری تر بوونه‌ته بۆمبی ته‌وقیتكراو و به نه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌ته‌قێته‌وه.
دۆسیه‌ی خاوه‌ندارێتی و ئاڕاسته سیاسیه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه له ساڵی 2021 كێشه‌یه‌كی قوڵی ناوخۆی له‌ناو حزبه‌كه دروستكردوه ،چه‌ند كه‌سێكیش له‌سه‌ر ئه‌وه وازیان له حزبه‌كه هێناوه، كه دواترینیان عومه‌ر عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ بوو، له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زاییه‌كانیشیدا رایگه‌یاندوه:" بڕ‌یاره‌كانی نه‌وه‌ی نوێ له ڕ‌ێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵاوه نادرێن و كاری دامه‌زراوه‌یی له‌ناو نه‌وه‌ی نوێ‌دا بوونی نییه".
ته‌ڵاڵ شاسوار لاڵ ده‌كات
ئێستا شاسوار عه‌بدولواحید و سروه و نزاری برای بڕ‌یاره‌كانی حزبه‌كه ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بازنه‌ی بڕ‌یاره‌كانیش فروان بكرێن ئه‌وا شاسوار عه‌بدولواحید هاوسه‌ر و ژنبراكه‌شی به‌شداری پێده‌كات، هه‌رچه‌نده شاسوار عه‌بدولواحید زۆر هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه ده‌دات، به‌ڵام دوای به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆیه به دوو پرسیاری تاكڕ‌ه‌وی و بنه‌ماڵه‌ی شاسوار لاڵ ده‌كات، كه به‌ڕ‌ونی ڕ‌وو له شاسوار عه‌بدولواحید وتی:"ئێستا حزبه‌كه‌ت ته‌نها خۆت و سروه‌ی خوشكت و نزاری برات بڕ‌یاری تێدا ده‌ده‌ن و كه‌سی تر هیچ نیه".له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید-یشدا كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو، حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بنه‌ماڵه‌ین، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه وتی:"ئێستا نه‌وه‌ی نوێش هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبانه نیه."
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه، به مه‌رگی حزبه‌كه ناوده‌برێت و عه‌بدوڵای مه‌لا نوری ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش داوای هه‌ڵوێست دژی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه ده‌كات، چونكه پێی وایه هه‌ستیار ترین دۆسیه‌ی ناو حزبه‌كه‌یه.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ ئه‌وه‌شی له به‌رنامه‌كه‌دا ئاشكراكرد، كه نه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بووه، به‌ڵام به بڕ‌یاری شاسوار هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش شاسوار "بێوه‌ڵام بوو".
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك به‌شێك له‌و دیداره‌ی شاسواری بڵاوكردۆته‌وه‌و چه‌ند سه‌رنجێكی خستۆته‌ڕ‌وو ده‌ڵێت:" جا براده‌رانی نه‌وه‌ی نوێش وایان لێهاتووه هه‌ركه‌س ره‌خنه‌یان لێبگرێت به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له ده‌یان په‌یجه‌وه تۆمه‌تی گه‌وره‌ی بۆ ده‌كه‌ن".
ناڕه‌زایی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
عومه‌ر عه‌لی ئه‌ندامی مانگێك ده‌ستی له نه‌وه‌ی نوێ كێشابووه‌وه، به‌ڵام كه‌وته‌به‌ر شاڵاوی تۆمه‌ت و ته‌شهیری راگه‌یاندن و په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی نه‌وه‌ی نوێ، بۆیه ناوبراو له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا ده‌ڵێت:" مانگێك ده‌ستم له نه‌وه‌ی نوێ كێشابووه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر تۆمه‌ت و ته‌شهیر به‌ناچاری بۆ راگه‌یاندنه‌كانم ئاشكراكرد"، به‌وته‌ی ئه‌و:" هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه كه شاسوار عه‌بدولواحید به‌بێ هیچ هۆكارێك و تاكلایه‌نه بڕ‌یاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ دا".
"ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی شاسواری نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵیوه‌شانده‌وه، شه‌رعیه‌تی كۆنگره‌ی هه‌بووه و به‌بێ گۆیدان به پره‌نسیپ ئه‌و كاره‌ی كردووه و بڕ‌یاری داوه و ئیمزای به‌ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاریشیان پێ بڵێت" عومه‌ر عه‌لی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرا به‌هه‌واڵی میدیای ئاشكرا‌و سێبه‌ری ئێن ئارتی، بگره وه‌ڵامیشی بۆ پرسیاره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ پێ نه‌بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04