riklam

یەكێتی وەك یەكەم حزبی عیراق لە خەمی ژینگەدایە

کوردستان 01:35 PM - 2022-12-29
هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی

هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی

بەبڕیاری سەرۆك بافڵ ھەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام دەستیپێكردووە و شارەزایەكی ژینگەش دەڵێت: "ئەم بڕیارە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژینگەی ناوچەكە دەبێت بۆیە داواكارین حزب و لایەنەكانی دیكەش هاوشێوەی دەستپێشخەرییەكەی سەرۆكی یەكێتی پڕۆژەی خۆیان بۆ پاراستنی ژینگەكەمان رابگەیەنن".

كامەران كارگەچی شارەزا لەبواری ژینگە لەبارەی هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لە كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "بڕیاری رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بڕیارێكی گرنگە، چونكە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژینگەی ناوچەكە دەبێت،  یەكەمجارە سەرۆكی حزبێك لە كوردستان و عیراقدا دەستپێشخەرییەكی لەو جۆرە بكات، بۆیە پێویستە هەموو لایەن و سەركردەكانی دیكە چاوی لێبكەن و بە بڕیار و دەستپێشخەری لەم شێوەیە لە خەمی پاراستنی ژینگەكەماندا بن".

لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی  پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "سروشتی جوانی كوردستان و ژینگەمان لەیاد نەكردووە و دەمەوێت لێرەوە بۆ هەموولایەكی رابگەیەنم لە ئەمڕۆوە تاوەكو یادێكی تری دامەزراندنی یەكێتی، یەك ملیۆن نەمام لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان دەچێنین و سەوزكردنی كوردستانمان لە ئەستۆ دەگرین".

"گرنگیدان بە ژینگە لەلای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مێژوویەكی دورو درێژی هەیە هەر لەسەرەتای دامەزراندنییەوە لە شاخ لە خەمی ژینگەدا بووە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆك مام جەلال ئەنجومەنی گوندەكانی پێكهێنا بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكانیان و گرنگیدانی زیاتر بە سەوزایی، لەدوای روخانی رژێمی بەعسیشەوە سەرۆك مام جەلال بڕیاریدا سەرجەم سەربازگەكانی رژێم بكرێنە پارك و سەوزایی، پاركی ئازادیش بەرهەمی ئەو بڕیارەیە" كارگەچی وادەڵێت.

ئەو شارەزایەی ژینگە وتیشی: "مام جەلال تا نەخۆشكەوتنی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتی ژینگە و رێكخراوەكانی ژینگە كۆدەبووە و هانیدەدان بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە ژینگەی كوردستان بدەن، بڕیارەكەی سەرۆك بافڵیش درێژەپێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلالە".

دوێنێ حسێن حەمەكەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆك بافڵ و هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دارستانی ئەزمەڕ هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمامیان لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند و ئاماژەیان بەوەدا: "هەڵمەتەكە گشتگیرە و تا 1-6-2022 بەردەوام دەبێت، سەرجەم پێداویستییەكانیش لەلایەن نووسینگەی سەرۆك بافڵەوە دابینكراون".

یەكێتی بەستراتیژ بایەخ بە ژینگەی كوردستان دەدات
PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket